«نەورۆز و وەرزی بەھار بکەینە ڕێڕەوی خۆمان»
نەورۆز بریتیە لە ھاتنی ڕۆژی نوێ، سەرھەڵدانەوە و ژیانەوەی سروشتو ھاتنەوەی وەرزی ژیانەوە لەپاش وەرزی سەرما و سەغڵەتی. مرۆڤ دەتوانێت وانە لە وەرزەکان فێر ببێتو ھیچکات ھیوای لەیاد نەچێت، ناھۆمێدی ژێرپێ بنێتو سەرلەنوێ تەقەلای ژیانێکی شیاوتر بدات. وەک چۆن گۆڕانکاری بنەڕەتی لە گۆی زەوی ڕوو دەدات، مرۆڤ نابێت لە گۆڕانکاری لە ناخی خۆیدا بسڵەمێتەوە.
بەشێک لە کۆمەڵانی سەر زەوی بەگشتیو گەلی کورد بە تایبەتی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەرەوڕووی چەندین نەھامەتیو کارەسات ھاتوونەوە و یادەوەری تاڵ لەپاش خۆی جێ ھێشتووە. ھاوکات بەشێک لە کۆمەڵانی مەدەنی لەباشترین ئاستی ژیانو چاند و کلتووردا خۆیان دەبیننەوە و بەشێکیش لەئاستێکی نزمتردا؛ چاند و کلتوور ھەوێنی ھەر جووڵانەو پێشکەوتنێکە بۆیە ئەگەر ئێمەش دەمانھەوێت کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووخوازمان ھەبێت پێویستە سەرەتا فەرھەنگ، چاند و کلتوور بکەینە ھەوێنو بەو پێیە ھەر پەیڕەوێکمان داڕێژینەوە.
وێڕای پیرۆزبایی نەورۆز و ساڵی نوێ، ھیواخوازین ساڵی داھاتوو ببێتە مایەی خێر و خۆشیو پێشکەوتنو دەستکەوتی بێسنوور بۆ ھەموو لایەک. بە ئاواتی ئەو ڕۆژە ببینە سەرجەمێکی ڕۆشنبیری، پێشکەوتووییو وانە بۆ گەلانیدیکە.
بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە – ئاشتی 1397/1/1
دیدگاهتان را بنویسید