خەبەری سەرکەوتنی گەورەی کۆڕی هەڵپەڕکێی ئەڤین ی بانە، لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی وڵاتی ئەرمەنستان، هەستی شیرینی شادی و فەخر و شانازی بە هەموان بەخشی. بەدەست هێنانی پلەی یەکەمی کۆڕێکی هونەری شاری بانە، لە کێبەرکێیەکی نێونەتەوەییدا نیشاندەری بەهرە و توانایی هەرە بەرزی لاوەکانمانە
پیرۆز بێت لە ئێوەو و لە ئێمەو لە خەڵکی خۆڕاگری شارەکەمان. ئەو هەڵمەت و چالاکییە، سەرکەوتنێکی گەورەو سرنجڕاکێشە. پاتەوە بوونی سەرکەوتن، لەو هەڵمەتە فەرهەنگیانەدا، دوێنێ نیشتمان و ئەمڕۆ ئەڤین، ئەویش لە ئاستێکی نێونەتەوەییدا، بۆ ناساندنی فەرهەگی ڕەسەنیی نەتەوەیی، هەنگاوێکی بەرچاوە. ڕوودانی دیاردەی پیرۆزی ئاوا لە کاتێکدا کە پەستا پەستا خەبەری ڕووداوی دڵتەزێن دەبیستین، تەنها لە توانایی و کاریگەری هیزریی هونەریدایە و بەس. هونەر ئەوەیە کە تەنانەت لە کاتە نەخواز و ناخۆشەکانیشدا خامۆش نەبین و نەوەستین. شادی و خۆشی و پێکەوە بوون، ئەویش لە کاتە تەنگاوەکاندا، نیشانەی سەرەکی ئومێد بەداهاتووی میللەتێکی زیندووە کە سەڕەڕای لێشاوی کارەساتەکانەوە لە وەستان نایا و هەردەم لە حەرەکە و بزاو و بەرەوپێشچووندایە. دەسخۆشی بۆ تیپی لاوانی ئەڤین، کە سەرەڕای باری نالەباری ژیانی ئەمڕۆیی، بەربەستەکانیان پساند و بۆ سەلماندنی ڕاستییەکان، لە گشت کەرەسە و پێتانسیێل و لێهاتووییە فەرهەنگییەکانی خویان کەڵکیان وەرگرت. خۆزگەمان ئەوەیە کە لاوەکانمان ئەڤین ئاسا بە هەر شکست و کەمهێنانێک ورە بەرنەدەن. لە ئەزموونەکانیان بەردەوام بن و بە بەرپەرچدانەوەی پەتای نائومێدی وەک ئێوەی خۆشەویست، ڕێگەی گەیشتن بە لوتکەی سەرکەوتن بگرنەبەر. (ن: صالحی)
هەواڵی سەرکەوتنتان خۆش و شادمانی پێبەخشین و شانازیتان پێوەدەکەین
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە ـ ئاشتی
٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی
دیدگاهتان را بنویسید