بنکەی ئاشتی,
ڕاپۆرتی ئەنجومەنی ئاشتی لەسەر سەردان و پشکنین و کۆبوونەوەکانی ئاشتی و پاژین، لە گەڵ بەرپرسانی میرات فەرهەنگی بانەو پارێزگای کوردستان
سەعات ۱۲ ی، ڕۆژی سێ شەممە ۱٥ خەرمانان،(۱٥، ٦، ۱٤۰۱)ی هەتاوی، ، وەک نوێنەرانی ئاشتی و پاژین، لەگەڵ بەڕێزان، محەممەد حسەینی بەرپرسی (میراث فرهنگی)بانە، بەڕێزان(دکتر امینیان، سالاری) بەرپرسانی بەشی (میراث فرهنگی استان) و(خانم فرزامی) بەرپرسی بەشی (حفظ واحیای میراث فەرهنگی استان)، سەردانی دوو شوێنەواری مێژوویی، ”پارکی قەڵا” و ”بانەکۆنمان” کرد. دوای سەردانی ئەو دوو شوێنە، سەعات ۱ی دوانیوەڕۆ، بەرپرسی بەشی گەشتیاری پارێزگای کوردستانیش، بەڕێز(مکاری)، گەیشتە بانە و، لەگەڵ کۆی بەرپرسان، لە دایرەی(ارشاد)، بە حازر بوونی بەڕێز(خوشبخت) بەرپرسی ئەو دایرە، کۆبوونەوەیەک ڕێکخرا. دانیشتنەکەی دایرەی(ارشاد)ی بانە، پێوەدی بوو بە بابەتی دامەزرانی (مووزە زانایانی هاوچەرخی کوردستان) لە بانە، کە لەمێژە بەڵێنی دراوەو و هەتا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
هەر لەو کۆبوونەوەدا نوێنەرانی ئاشتی ، ئاماژەیان بەم بابەتانە دا:
”- گەشتیاری زانستی لەم سەردەمەدا وەک پیشەسازیێکی پاک ناسراوە. بەداخەوە سەرەڕای پێشکەوتنی بازرگانی و هەبوونی پێتانسیێلی شیاو و پێویست لە دیکەی بوارەکاندا، بەرپرسانی شاری بانەو پارێزگای کوردستان، هەنگاوێکی بەرچاو و کردەییان بۆ بابەتی گەشەی هاوکات و هاوتەریب و گەشتیاری بەستێنی مێژوویی و شارستانی و، بەتایبەت بەکارهێنانی ئیکۆسیستم لە گەشتیاریدا، هەڵنەهێناوەو، هەمێستاکەش لەو بابەتەوە بە شارێکی تەواو بێبەش دەبیدرێت و دەناسرێت. لەم بوارانەدا ناتوانین بڵێین بەرپرسانی شار و پارێزگا کەم کاریان کردووە، بەڵکوو ڕاشکاوانە ئەبێ بڵێین، هیچ کارێکی بەرچاویان نەکردووە.
– بەوهۆیەوەیە ئەنجومەنەکانی ئاشتی و پاژین، پەیامێکیان وەک پکەیج ڕوو بە بەرپرسانی میراس فەرهەنگی شاری بانەو پارێزگای کوردستان، ئامادە کردوە کە هەم پێتانسێلەکانی شار و هەم داخوازی و چاوەڕوانییەکانی خەڵکی شاری لەخۆ گرتووە.
– هیوادارین دانیشتنەکانی ئەمڕۆمان وەک زۆرێک لە دانیشتنەکانی پێشوو، بێ بەرهەم نەبێت و بەرپرسانی حکوومی، هەنگاوی کردەیی، هەم بۆ دابینکردنی بوودجە و تێچووی ماڵی و هەم بە کردەیی دەرهێنانی پڕۆژەکانی پاراستن و نۆژەنکردنەوە و ژیاندنەوەی پاشماوە و میراتی فەرهنگ و کەلەپووری بانە و بەکارهێنانی پێتانسیێلەکانی ناوچەکەمان بۆ گەشەی هاوتەریبی فەرهەنگی، هەڵبێنن.
– هێندە لە گیرفانی خەڵک ورد بووینەوە و لە چاوەڕوانیانەدا بە هەڵدا چووین و بەتووش پێوابوون و توندڕۆیی بووین، کە بەداخەوە خەڵک کاتێک ئەبینن دەوڵەت هیچ هەزینەیەک ناکات، لە یارمەتی بۆ ئاوەدانی و گەشەی شار پاشگەز دەبنەوە. کەواتە ئەوەندە بزانین کاتێک خەڵک یارمەتیدەر ئەبێت کە ببینن دەسەڵاتیش خەریکەو پێمانەوە ماندووە.”
دوانیوەڕۆش لە سەعات ٤ونیوەوە کۆبوونەوەی(نشست هم اندیشی”از بازشناسی تا باززندە سازی میراث ملموس و ناملموس تا گردشگری پایدار فرهنگی در شهرستان بانە”) بەڕێوەچوو. ئەو کۆبوونەوە لە لایەن دایرەی (میراث فرهنگی) بانەو بە هاوکاری و بەشداری بەرچاوی ئەندامانی ئاشتی و پاژین بەڕێوە چوو. لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی دیکەی ڕێکخراوەگەلی مەدەنی و هونەری و فەرهەنگی و وەرزشی شارەکەمان، بەشداری بەرچاو و چالاکانەیان هەبوو. سەرەتا هەرکام لە بەڕێزان دوکتور ئەمینیان و بەڕێز ئاوات مکاری، باسێکی بەڵگەمەند و زانستییان سەبارەت بە میرات و پاشماوەی فەرهنگی و گەشتیاری پێشکەش کرد. دوایی پەیامی داخوازییەکانی دوو ئەنجومەنی ئاشتی و پاژین خوێندرایەوە و ڕادەستی بەرپرسان کرا. کۆبوونەوەکە بە پرسیاری و وڵامی بەشداربووان و بەرپرسان، کۆتایی پێهات.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە، بە پێشنیاری ئاشتی و پاژین، شوێنی گەشتیاری و سەیرانگەی دووکانان و پیرمرا، بە مەبەستی ئاگادار کردنەوەی بەرپرسان، لە ڕادەی شپرزەیی و وێرانی ئەو تاقە شوێنی سەیران و حەوانەوەی خەڵکی شارەکەمان، لە لایەن بەرپرسان و ئەندامانی دوو ئەنجومەنی ئاشتی و پاژین، بەسەرکرایەوە.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
١٦ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی
https://t.me/ashtybane
ڕاپۆرتی ئەنجومەنی ئاشتی لەسەر سەردان و پشکنین و کۆبوونەوەکانی ئاشتی و پاژین، لە گەڵ بەرپرسانی میرات فەرهەنگی بانەو پارێزگای کوردستان
توسط
برچسبها:
دیدگاهتان را بنویسید