‘بنکەی ئاشتی بانە”، میوانی ”ئەنجومەنی هیوای زانست” بوو، لە شاری سەقز
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠گەلاوێژی ١۴٠١ی هەتاوی(٣٠/۵/١۴٠١)،”بنکەی ئاشتی بانە”، میوانی ”ئەنجومەنی هیوای زانست” بوو، لە شاری سەقز. لەو سەردانەدا، بەپێی هەماهەنگی و قەراری پێشو و، کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی ئاشنایی و هاوفکری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی چالاکییەکانی ئەو دوو ڕێکخراوە، لە هۆڵی ”کتێبخانەی نەشمیلان”ی سەقز، پێکهات. سەردانی ئاشتی لەگەڵ پێشوازی و میوانداری گەرمی دۆستانی ”هیوای زانستی سەقز” ڕووبەڕوو بوو. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی هەر دوو لا، کورتەیەک لە بیۆگڕافی ئەنجومەن و چالاکییەکانیان خستە ڕوو. کەشی گەرم و دۆستانەی ئەو دانیشتنە بە بەشداری ٧ ئەندامی ”ئاشتی” و ۶ ئەندامی ”هیوای زانست”، بوو بە ڕاوێژگەو، هاندەر بوو بۆ ڕاگۆڕینەوەو باس لەسەر ئەزموونەکان. ئەو کۆبوونەوە لە کاتژمێر ٩ونیوی بەیانی دەستیپێکرد و ١٢و نیو، کۆتایی پێهات.ئێمە، وەک ”بنکەی ئاشتی”بانه، پڕ بە دڵ هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ئەو ئەنجومەنە تێکۆشەرە بە ئاوات دەخوازینسپاس بۆ میوانداری گەرمی هاوڕێیانی ”ئەنجومەنی هیوای زانستی سەقز”بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)٣١ی گەلاوێژی ١۴٠١ی هەتاوی
دیدگاهتان را بنویسید