آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

سپاس و پێزانین لە وڵامی دڵفراوانی‌و ئەمەک ناسی ئێوە خەڵکی بانە

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۶-۰۸-۲۵ 1,781 بازدید

سپاس و پێزانین

دوای زەوی‌لەرزەکەی ناوچەی کرماشان و دەربەندیخان و سلێمانی، ھاووڵاتیانی شاری بانە لە ھەڵمەتێکی ھەمەلایەنە ھەستان بە کۆکردنەوەی یارمەتیەکانی خۆیان کە بریتی بوون لە دراو و سەرجەم پێداویستیە سەرەتاییەکان وەک پەتوو، نان، ئاو، جلوبەرگی گەرم، شیری منداڵ، چادر و …ھتدک.

ڕێخراوە مەدەنیەکان، کەسانی خۆبەخش و سەربەخۆ، پیر و گەنج، ژن‌و منداڵ بەهاوکاری مانگی سوور ھەموو دەست لەناو دەستی‌یەک کەمپەینی سەرتاسەریان ڕاگەیاند لەپێناو جەستەی برینداری کوردستان. ئەمجارەش ھاوشێوەی ڕابردوو خەڵکی بە ئەمەکی بانە سەلماندیان مرۆڤ‌دۆستی لە لووتکەی پێوانەکانی ڕەوشتی بەرزی ھاووڵاتیانی کوردە.

تەنھا لە یەکەمین ڕۆژی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ براو خوشکەکانیان لەو ناوچانەی بوونە ئامانجی زەوی‌لەرزە، زیاتر لە ملیاردێک یارمەتی بریتی لە دراو و دەیان ئوتۆمبێلی بارھەڵگر پێداویستی کۆ کراوە و بەشێکی زۆری ھەر سەر لە ئێوارێ یەکەم ڕۆژ بەرەو ئەو ناوچانە بەڕێ کرا. ئەم ڕێژە یارمەتیانە تەنھا ئەو بڕە دەگریتەوە کە ھەژمار کراون و جگە لەم ڕێژە، کەسانی خێرخواز کە توانا و دەسەڵاتیان ھەبوو ڕاستەوخۆ و سەربەخۆ چەندین تەن یارمەتیان ڕەوانەی شار و گوندەکانی ئامانجی بۆمەلەرزەکە کردووە.

ھاوشاریانی بانە بە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ شنگالی بەرکەوتەی شەڕی داعش و وانی بەرکەوتەی ئەردھەژ لە چەند ساڵی ڕابردوودا سەلماندبوویان برای ڕۆژی تەنگانەن‌و لە بەخشینەوەی مرۆڤایەتی سنوورەکان ناناسن و ئەمڕۆش ئەو نەریتەیان بە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ زیان‌بەرکەوتوانی ناوچەکانی کرماشان دووپات کردەوە.

وەک بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە ـ ئاشتی بە پێویستی دەزانین لە وڵامی دڵفراوانی‌و ئەمەک ناسی ئێوە خەڵکی بانە، سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستە بکەین و دەست‌خۆشیتان لێ دەکەین و لە کۆتاییدا ژیانێکی گەش بۆ خەڵکی شارەکەمان ئاوات دەخوازین.(ئامادە کردنی: رزگار بهاری)

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە ـ ئاشتی

۱۳۹۶/۰۸/۲۵

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *