آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

ڕاگەیاندنی بنکەی ئاشتی بانە، بە بۆنەی ساڵۆگەڕی کۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویستمان، کاک نەجمەدین قادری، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بنکەی ئاشتی

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۹-۰۲-۲۳ 995 بازدید

ڕاگەیاندنی بنکەی ئاشتی بانە،

بە بۆنەی ساڵۆگەڕی کۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویستمان، کاک نەجمەدین قادری، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بنکەی ئاشتی

 

ساڵی ٩٣ بوو. شارەکەمان بانە، وەک هەموو کوردستان، بەسەر خەم و ئەزمەو تەنگەژەیەکی جەرگبڕدا کەوەت. شاقەیرانی ئاوارەیی و دەربەدەریی خەڵکی شنگاڵ، بەدوای کوشتوبڕ و ژێنۆسایدیان لە لایەن ڕێکخراوەی دژی مرۆڤایەتی و تێرۆریستی داعیشەوە. نەجمە، هەر وەک زۆربەی تەمەنی ژیرانە و پڕ لە شانازی خۆی بە خەمخۆریی شار و گەلەکەی و تێکۆشان و چالاکیی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی تێپەڕ کردبوو، ئەمجاریش سرەوتی نەما و ئارامی لێ بڕا. ئەو لەگەڵ ٧ کەس لە هاوڕێیانی، وەک فریاڕەسی کۆمەڵایەتی۲، ڕێکەوتن لەسەر چالاکی بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی یارمەتی و بەهاناوەچوونی بەرکەوتووان و ئاوارەبووانی شاڵاوی ژێنۆسایدی کوردەکانی شنگاڵ. دوای سەرکەوتنێکی گەورە لەو چالاکییەدا، نەجمە و هاوڕێیانی ڕایان چووە سەر بیرۆکەی دامەزرانی ڕێکخراوەیەکی نوێی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتییەوەو، بەو مەبەستەوە لێک نەپچڕان و درێژەیان بە چالاکییەکانیان دا. هەر لەو ساڵەدا، نەجمە و هاوڕێیانی سەرەڕای بەکردەیی کردنی بیرۆکەی سازدانی پەیکەرەی مامەڕەحەو چەندین چالاکیی گرینگی فەرهەنگیی، خۆیان وەک گروپێکی ڕێکخراوەیی نوێ بە شارەکەمان ناساند. دامەزرانی بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)، بەرهەمی هاودڵیی و هەوڵ و تێکۆشانی هاوبەشی فەرهەنگیی چالاکوانانی مەدەنیی شارەکەمان، کاک نەجمەو هاوڕێیانی بوو. بەداخەوە کە مەرگ فرسەتی نەجمەی نەدا کە بەرهەمی تێکۆشانی خۆی و هاوڕێیانی ببینێت. نەجمە، لە ٢٢ی گوڵانی ١٣٩۴ی هەتاویدا، لە سەفەرێک بە مەبەستیی برەوپێدان بە کەسب و کاری بازرگانی و دەستەبەرکردنی مافێک لە مافە ڕەواکانیی خەڵکی شارەکەمان، بەرێوە بوو بەرەو شاری سنە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ژووری بازرگانی کوردستان. بەداخەوە لە ڕوووداوی تاڵ و دڵتەزێنی وەرگەڕانی ئوتۆمبیلەکەیدا لە مەودای نێوان دیواندەرەو سنە، مەرگ مەودای نەدا و چووە نێو کاروانی نەمرانی شار و گەلەکەمانەوە. کۆچی دوایی لەناکاو و ناوەختی نەجمە، خەمێکیی گشتیی بوو، هەم بۆ شاری بانەو  هەم بۆ هەموو کوردستان. بەشداریی بەرین و فراوانی جەماوەریی کوردستان، لە ڕێوڕسمی بەخاک سپاردنی، نیشانێک بوو لە پەرۆشی و خەمناکیی جەماوەریی، بۆ لە دەست دانی ڕۆڵەیەکی ماندوونەناس و تێکۆشەری گەلەکەمان.

نەجمەی قادری، چالاکی مەدەنیی، فەرهەنگیی و بازرگانیی شارەکامان، کاسایەتی و ڕۆڵەیەکی تێکۆشەری ڕاستەقینەی گەلەکامان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بنکەی ئاشتی بانەو ئاڵا هەڵگری یەک ڕەنگیی و پاکیی بوو. سارێژکەری برینی لەدەستدانی کاک نەجمەو و کاسانی کاریگەر و چالاک، کە لە مێژووی شار و گەلەکەماندا وەک دارایی مەعنەویی و کۆمەڵایەتی چاویان لێدەکرێت، تەنها خۆڕاگریی و بەردەوامیی و درێژەدانە بە ڕێگا پیرۆزەکەیان، بۆ گەیشتن بەو خولیاو ئامانجانەی کە هەمان هیوا و ئاواتە هاوبەشەکانی گەلەکەمانن.

ئێمە وەک بنکەی ئاشتی بانە، لە ساڵۆگەڕی کۆچکی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەرمان، نەجمەدین قادری، هەوڵ و تێکۆشانەکانی بەڕێزیان، بەرز دەنڕخێنین و جارێکیدی هاوخەمیی خۆمان بۆ بنەماڵەو خەڵکی شارەکەمان و گشت جەماوەری کوردستان دەردەبڕین و بەڵین تازە دەکەینەوە کە ڕێبوار و درێژەدەری ڕێگەی پیرۆزیان بین. بنکەی ئاشتی، هیوای بەختەوەریی و ئاسوودەیی و ژیانێکی سەرکەوتوو و پڕ لە سەروەری بۆ بنەماڵەی بەڕێزی کاک نەجمە دەخوازێت.

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)، ٢٢ی گوڵانی ١٣٩٩ی هەتاوی

https://t.me/ashtybane

 

برچسب ها : ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *