آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

ڕۆحی پاکی برایانی کەریمی شاد و یادیان ھەرمان بێت

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۵-۰۷-۰۴ 2,281 بازدید

 گشت نەفسەکان مەزەی مردن دەچێژن

دایک و باوک و بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو، کاک ھاوڕێ کەریمی، ھاوشاریانی بەڕێز

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک ھاوڕێ کەریمی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە، وەھا کوتوپڕ بڵاو بوەوە، کە وەک شۆکێک لە جەستەی شارەکەمان درابێ، ھەموانی غافڵگیر و خەمەکانی قورستر و برینەکانی تازەتر کردینەوە. ئەو خەبەرە دڵتەزێنە لە کاتێکدا بە گوێی خەڵکی شارەکامان گەیشت، کە ئێستاش نەمانتوانیوە قورسایی و گەورەیی خەمی لەدەستدانی دوو برا ھونەرمەندە سینەماکارە ناوازەکەی( کاک تەھا و کاک ئومێد)، کە یەک لەدوای یەک جێیانھێشتین، فەرامۆش بکەین. لەدەسچوونی ئەو سێ برایە لە ماوە زەمەنیەکی کورتی سێ ساڵەدا، خەمێکی ھێند قورسە بۆ بنەماڵە و ھەموو خەڵکی بانە، کە بۆ ھەمیشە لە حافزەی تاریخی شارەکەماندا جێخۆشدەکات و ناڕەوێتەوە. ھەروەھا خەم و خەسارێکی ئەوەندە گەورەیە، کە بۆ ھونەرمەندان بە گشتی و بۆ ھونەرمەندانی سینەماکار بەتایبەتی، لەبیرچوون و قەرەبووکردنەوەی ئەستەمە.

ئێمە بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، سەرەخۆشی خۆمان بە خزمەت دایک و باوک و گشت بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو و ھونەرمەندان و سینەماکاران و ھەموو خەڵکی شارەکەمان ئاڕاستە ئەکەین. لە خوای گەورە داواکارین کە سەبووری بە ھەموان ببەخشێت.

ڕۆحی پاکی برایانی کەریمی شاد و یادیان ھەرمان بێت

بنکەی گەشەی فەرھەنگی بانە – ئاشتی

٣ی خەزەڵوەری ١٣٩۵ی ھەتاوی
brayany-kerimi
%db%b2%db%b0%db%b1%db%b6%db%b0%db%b9%db%b3%db%b0_%db%b1%db%b2%db%b3%db%b1%db%b4%db%b9

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *