کورتە باسێک لە ژیانی ،مامۆستا، نووسەر، وەرگێر ،پڕۆفیسور هاشم ئەحمەد زادە
کورتە باسێک لە ژیانی ،مامۆستا، نووسەر، وەرگێر ،پڕۆفیسور هاشم ئەحمەد زادە
بە شێوەیەک ژیان بەرینە سەر ، کە ناوەکەمان، لە گەڵ بەدەنمان تێکەڵ بە خاک نەبێت .
ساڵی ۱۹۶۱ لە شاری مەهاباد چاوی بە ژیان هەڵهێناوە ساڵی ۱۹۸۶ لە ئیران بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی وەرگرتووە، ساڵی ۱۹۹۵ لە زانکۆی ئوپسالا بەکالۆرێسکی لە ڕۆژهەڵات ناسی وەرگرتووە. ساڵی ۱۹۹۶ لە هەمان بواردا پلەی ماستەری وەرگرتووە، ساڵی ۱۹۹۹ لە زانکۆی ئوپسالا لە بوارەکانی مێژوو و سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و زمان و ئەدەبیاتی فارسی و زمانە ئێرانییەکان دەستی بە وانە گوتنەوە کردووە، تێزی دوکتۆراکەی نووسینی کتێبی، ڕۆمان و نەتەوە یە کە لە ساڵی ۲۰۰۳ لە لایەن زانکۆی ئوپسالاوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە ، ئەم کتێبە دواتر بۆ زمانەکانی تورکی و فارسی وەرگێردراوە.
لە نێوان ساڵانی ۲۰۰۵ تا ۱۲ سەرەتا وەک مامۆستا و دواتر وەک پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دا لە زانکۆی ئینگلیزی بریتانیا کاری کردووە، لە ۲۰۱۲ تا ۱۵ وەک لێکۆڵەرەوە لە ئەنستیتۆتی توێژینەوە و گەشەپێدان کوردستان کە ناوەندەکەی لە هەولێرە دەستی بە کار کردووە. لەم ساڵانەدا لە زانکۆی فەرەنسی لوبناندا مامۆستای زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی بووە.
لە ساڵانی ۲۰۱۶ تا ۲۰۱۸ لە سوید وانەبێژ بووە .
لە ماوەی دوو دەیەی ڕابڕدوودا کتێب و وتارگەلێکی زۆری بە زمانەکانی کوردی، فارسی، سویدی و ئینگلیزی بڵاو کردووەتەوە.
لە دەیان کونفرانسی نێونەتەوەیی بەشدار بووە، لە سەر زۆر بواری ئەدەبی ، فەرهەنگی ،زانستی ، سیاسی و پرسگەلی جیاواز لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەراستدا باس و قسەی کردووە.
کتێبەکانی ئەم نووسەرە . جیهانی ڕۆمان . زمان ئەدەب و ناسنامە . گێرانەوەناسی. هەرچی هەیە ڕاڤەیە.
وەرگێڕدراوەکانی. هونەری داستان . دەفتەری سوور . هیچ دۆستێکم جگەلەچیاکان. کوردەکان و ئەوانی دیکەیان . کورد و کۆمەڵگەی مەدەنی .
جیا لە مانەش دەیان وتاری ئەدەبی . ڕەخنەیی و تێوریکی بە زمانەکانی ئینگلیزی، سویدی، کوردی و فارسی بڵاوکردووەتەوە.
ئەم کەسایەتییە بەڕێزە ئیستاش هەر چالاکانە لەم بوارانەدا خەریکی تێکۆشانە .
ئامادەکاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان . PediaWiki. Kurdipedia. Mangpub.
دیدگاهتان را بنویسید