آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

ئاسەوارێکی دێرین لە ”ئەسکەندەر سوڵتان”ی حاکمی ”بانە”

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۳-۱۸ 201 بازدید

شوێنەوارە دێرینەکان، کەلەپوور و میراتی پێشینیانی ئێمەن. لەسەرمانە کە بە ڕێز و حورمەتەوە چاوەدێریان بکەین و بیانپارێزین.
هەواڵ: (ئاسەوارێکی دێرین لە ”ئەسکەندەر سوڵتان”ی حاکمی ”بانە”، لە شاری ”ماوەت”، لە هەرێمی کوردستان، دۆزرایەوە.)، (سەرچاوەی هەواڵ: تلەفزیۆنی ”پەیام”، هەرێمی کوردستان)
چاو خشاندنێکی خێرا بە سەر مێژووی ”ئەسکەندەر سوڵتان” حاکمی شاری بانە
ئەسکەندەر سوڵتان، لە سەردەمی حاکمانی ”ئێختیاردینی” لە بانە، لە ژێر دەسەڵاتی ”سەفەوی”ەکاندا، لە ساڵی ۱۰۲۱ی هیجری، حاکمی بانە بووە. هەر لەو سەردەمەدا ”قەڵای دمدم”، کە لە نزیک شاری ”ورمێ” بە فرمانی ”ئەمیر خانی برادۆست”ی (موکری)، بنیات نرابوو، لە لایەن ”شا عەباس سەفەوی”ەوە هێرشی دڕندانەی کرایە سر و وێران و خاپوور کرا. بە فرمانی شا عەباس، لەشکری سەفەوی(قزڵ باشەکان)، هێرشیان هێناو، قەڵای دمدمیان گەمارۆ دا. بوو بە شەڕێکی درێژخایەن. دواجار شەڕ گەیشتە دەستەویەخەو کەس بە کەس. دوای گیان سەختی و خۆڕاگری و  بەرگریی  قارەمانانەی کوردانی موکری، لە ئەنجامدا، قەڵاکە کەوتە دەست لەشکری شاعەباس. کوشتوبڕی دانیشتوانی قەڵاکە دەستی پێکرد، بڕێکیان بە دیل گیران. لەو نێوەدا بڕێک لە کوردانی موکری لە ترسی لەشکری سەفەوی هەڵوەدا و ئاوارە بوون و پەنایان بۆ شارە نزیکەکان برد و لەوێ گیرسانەوە. شاعەباس دەسبەرداریان نەبوو و هەمیسان کوردانی موکری ئاوارە کەوتنە بەر چاوەدێری و پەلامار و ڕاوەدوونان.
حاکمی بانە، ”ئەسکەندەر سوڵتان”، دوای شەری قەڵای دمدم و تێکشکانی بەرگری ئەو قەڵایە، لە لایەن شاعەباسەوە تۆمەتبار کرا بە داڵدە و شاردنەوەو پەنادانی کوردانی موکری. قزڵباشەکان هێرشیان  کردە سەر شاری بانە و دوای کوشتوبڕی هەژمارێکی زۆری خەڵکی بانەو کوردانی موکری، ئەسکەندەر سوڵتان حاکمی بانە، لە دەستیان دەرچوو و بزر و ئاوارە بوو. لەو کاتەوە هیچ کەس نەیزانیوە کە ئەسکەندەر سوڵتان چی بەسەر هاتووە.
بە تازەیی و لەم دواییانەدا، لە لایەن وەرزێڕێکی خەڵکی ”ماوەت” ەوە بەردێک بە شێوە و پانی و بەرزی، سندووقێک، لە نێو دڵی خاکدا دۆزرایەوە. لە سەر ئەو بەردە بە هەڵکەندراوی، ناوی ”ئەسکەندەر خانی بانەیی” نووسراوە. ئەم هەواڵە لە لایەن شاشەی تلەفیزیۆنی ”پەیام” بڵاو کرایەوە و بۆخۆم گوێبیستی بووم. لەو هەواڵەدا، نیشانی دا کە فەرماندار و بەرپرسانی شاری ماوەت، سەردانی ئاسەوارە کۆنینە دۆزراوەکەو، شوێنی دۆزینەوەی ئەو ئاسەوارەیان کرد: ( گوندێکی هاوسنووری بانە، سەر بە شاری ماوەت، لە ناوچەی شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی، کە کاتی خۆی لە قەڵەمڕەوەی جوغڕافیایی دەسەڵاتدارانی ئیمپڕاتووری عوسمانی دا بووە)
دیار و ئاشکرایە کە ئەو شوێنەوارە دۆزراوە، هی شاری بانەیە و مافی خۆمانە کە بیگێرینەوە بۆ شارەکەمان. کەواتە ئەرکی سەرشانی بەرپرسانی فەرهەنگی شارەکەمانە کە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو شوێنەواری بەنڕخە بۆ شارەکەمان، بەدواداچونی جیدی بۆ بکەن. دایرەی میراس فەرهەنگی بانەشم، کاتی خۆی لەم بابەتە ئاگادار کردۆتەوە
داواکاریم ئەوەیە کە، بنکەی ئاشتی بانە، کە ڕێکخراوەیەکی فەرهەنگیی مەدەنییە، وەک ئەرکیک شوێن بابەتەکە بکەوێت و نەهێڵێت ئەم پرسە لەبیر بکرێت و پشت گوێ بخریت. هیوادارم کۆمەڵگەی فەرهەنگیی مەدەنیی بانەش یارمەتیدەر بن و بەرپرسانیش هەنگاوی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئاسەوارە مێژووییە بەنڕخە، بۆ مووزەخانەی شارەکەمان هەڵبگرن.
حەمید ڕفاعی، ئەندامی بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
١٢ی جۆزەردانی ١۴٠٢ی هەتاوی(١٢/٣/١۴٠٢)
برچسب ها : ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *