پرۆفیسۆرکۆچەر بیرکار بلیمەتی گەورەی کورد

پرۆفیسۆرکۆچەر بیرکار
بلیمەتی گەورەی کورد
زۆر حەزم ئەکرد هەر ئیستا سەردانی گڵکۆی قانع م بکردایە و پێم وتایە کە خەمت نەبێ کوردیش ئەتوانێ پێشکەوێ، پێم وتایە، قانع تۆ لە کوێ ئاشەوانیت ئەکرد، کۆچەر بیرکار لەوێ لە دایک بوو.،( بەشێک لە وتەکانی کۆچەر بیرکار لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی فیڵدز)
ساڵی ۱۹۷۸ لە خێزانێکی جووتیار لە گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان لە دایکبووە، کۆچەر سێیەم منداڵی خێزانێکی ۶ کەسییە، لە مەریوان خوێندویەتی و پلەی کارناسی لە ساڵی ۲۰۰۰ لە زانکۆی تاران دوایی هێناوە، دوایی روو دەکاتە هەندەران و لە ساڵی 2004 لە زانکۆی ناتینگهام پلەی پی ئێچ دیی بە دەست هێناوە،
بیرکار بەزۆری لە سەر ئەندازەی جەبری(. Algeb aric geometry) کار دەکات، هەروەها بەر پرس و داهێنەری ماڵپەڕی کۆڕی زانیاری و داهێنان بووە، کۆچەر بیرکار هەتا ئێستا چوار خەڵاتی گرنگی لە بواری بیرکاریدا بە دەست هێناوە
خەڵاتی بنکەی بیرکاری پاریس، خەڵاتی لێڤیرهووڵم،خەڵاتی مۆر بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی،. لە ساڵی 2018 توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاری جیهانی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات، پرۆفیسۆر بیرکار وتوویەتی . هیوادارم ئەم خەڵاتە بزەبخاتە سەر لێوی گەلی کورد .
ئێستاش لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە،
داوای سەرکەوتن بۆ پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار ،
نمونەیان زۆر بێت.
ئامادەکاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان. Wikipedia.kuripedia.vakawi.books vijin

دیدگاه‌ها

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *