باوکی سینەمای کوردی
باوکی سینەمای کوردی
من سینەما دروست ناکەم، بەڵکو ئیکتیفا دەکەم بەوەی ژیانی واقیعی ئینسانەکان بخەمە ڕوو..
لە ۹‌ی ئەیلولی ۱۹۸۴ دڵی مرۆڤێکی گەورەی کورد لە ئاوارەیی و غوربەتی تاڕاوگەدا لە تەمەنی ۴۷ ساڵیدا لە لێدان کەوت، ئەم هونەرمەندە مرۆڤ دۆستە یەڵماز گۆنەی بوو، کە لە ڕیگای فیلمە جوان و سەرنجڕاکێشە کانی ڕێگا و مێگەل و هیوا و دیوار سەرنجی هەموو دنیای بە لای ئازارەکانی کوردا ڕاکێش کرد .
یەلماز گۆنەی
یەلماز گۆنەی لە گوندی یەنیجە سەر بە قەزای (ئەدەنە) ساڵی
۱۹۳۷ لە بنەماڵەیەکی هەژار لە دایکبووە، لە تەمەنی لاوی‌دا کۆمەڵێک کاری کردووە ، لەوانە، گەیەنەری فیلم، لێخوڕی ئەسپ و عارەبانە، و هەروەها کورتە چیرۆک‌نووسی بۆ چەند گۆڤارێکی لۆکا‌ڵی، لەهتهمهنی ۱۷ ساڵییه‌وه چۆته ئیستهنبوڵو له‌وێ له‌گه‌ڵ خوێندندا کاریشی کردووه.به‌کالۆریوسی له‌زانستی سیاسی‌و ئابووری به‌ده‌ستهێناوه‌و دواتر بڕوانامه‌ی حقوقی وه‌رگرتووه.، گۆنەی بە هۆی هەڵوێستە سیاسیەکانی۱۴ساڵی تەمەنی گەنجێتی لە ژووری زینداندا بەسەر دەبات تا سەرئەنجام لە ۱۹۸۱ لە زیندانە تاریکەکانی دەوڵەتی تورک هەڵات و ڕووی کردە هەندەران و لە پاریس نیشتە جێ بوو . ،
گۆنەی له‌کۆتایی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه چۆته نێو دنیای ئهدهبو سه‌ره‌تا به‌شیعر و چیرۆک ده‌ستی پێکردووه،شاکارە ئەدەبییە هەر دیارەکانی، چیڕۆکی سالبا یە کە لە بەندیخانەدا نووسیویەتی و زیاتر لە حەوت جار چاپ کرا و بە زمانی عەرەبی و زمانەکانی دیکەش. دواتر خۆی بۆ سینه‌ما ته‌رخانکردووه‌و رۆلێکی دیاری لهنوسینو به‌رهه‌مهێنانی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییدا هەبووه، فیلمه‌کانی گۆنەی ده‌بڕی ئازار‌و مه‌ینه‌ته‌ییه‌کانی گه‌له‌که‌ی بووه.به‌هۆی باشی فیلمه‌کانییه‌وه ۱۷ خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، دیاترینیان خه‌ڵاتی فیستڤاڵی کان بوو بۆ فیلمی(رێگا). له‌ساڵی ۱۹۸۲.له پاریس هه‌لی بۆ هه‌ڵکه‌وت که له‌رێی هونه‌ری سینه‌ماوه زیاتر کێشه‌ی ره‌وای گه‌لی کوردستان به‌دنیای ده‌ره‌وه بناسێنێ.به‌وه‌ش وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک ناوبانگێکی زۆری ده‌رکرد.
. سەرەڕای ناو و ناوبانگ بەڵام گۆنەی هەر بە دڵسۆزی مایەوە بۆ جەماوەر و هەمیشە لە هەوڵی ڕەواندنەوەی خەم و کەمکردنەوەی ئازارەکانیاندا بوو،
بەرهەمەکانی.ساڵەکانی ۱۹۶۳تا ۱۹۸۳ بریتین لە.
فیشەک کارم تێناکا. ناوم کەریمە. پیرە نوری .سەیدخان.گورگە برسییەکان.پیاوێکی ناشرین. هیوا .هەدەفی زیندوو.عوسمان پیادە.بابە.عیبرەت.قاچاخەکان.بێ هیواکان.بکوژەکان.سبەی دواڕۆژە.ئازار.شیوەن.هاوڕێ.ئەند
ئامادەکاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوە.awene.wikipedia.khaktv
دیدگاهتان را بنویسید