فەتانەی وەلیدی
لە نێو دنیای ئاواز و گۆرانی کوردیدا، بە تایبەت دەنگی ژن و ئافرەت، نەتەوەی کورد خاوەنی چەندەها خۆشخوان و خۆش ئاوازە لە تەواوی پارچەکانی کوردستان، ئەو دەنگە پڕسۆز و زوڵاڵەی گۆرانیبێژی ئافرەت لە سەردەمێکدا بوێرانە هاتوونەتە مەیدان و بە دەنگی نەرم و نیانیان ستران و لاوک و حەیران و هۆرە و بەستەیان چڕیوە ،تەنانەت گۆرانی گوتن بۆ پیاوانیش جێی قبوڵکردن نەبووە .
ساڵی 1953ز لە شاری سنە، پایتەختەکەی میر نشینی ئەردەڵان، شاری جوانی و داهێنانی هونەر، ئەو شارەی لە بەخششدا بەردەوامە و چەندین کەڵە هونەرمەندی لە هەموو بوارەکانی هەنەردا لە هەردوو رەگەز پەروەردە و پێگەیاندووە،فەتانەی وەلیدی مەلی خۆشخوان و خۆش ئاوازی گوڵستانی مۆسیقا و گۆرانی کوردی و بە وتەی مامۆستا حوسێن عەلیزادە ،قەمەر ملوکی کوردستان لەدایکبووە .لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بە هۆی باوکی کە خۆی ئاشنای جیهانی مۆسیقا بووە ،لە خوێندنگەی باڵای میوزیک لە تاران خوێندوویەتی . لە ڕێگەی حەسەن کامکار،باوکی گرووپی کامکارەکان کاتێک کە رادیۆ کوردستان دامەزرا یەکەم گۆرانی خۆی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا تۆمارکردو هەر زوو سەرنجی ژەنیارانی و موزیسیەنە بە ناوبانگە کانی وەک گریشا میکاییلزادە و موجتەبا میرزادە ی بۆ خۆی ڕاکێشا ، بە وتەی سەر چاوەکان، فەتانە یەکەم ژن بووە لە ڕۆژهەلات لە ڕادیۆ گۆرانی وتووە ، هەرچەندە درەوشانەوەی فەتانەی وەلیدی چەند ساڵێکی کەم بوو، بەڵام بەو تەمەنە کەمە هونەریشەوە زیاتر لە 56 گۆرانی و بە وتەی خۆی 40 گۆرانی لە ڕادیۆ سنە و کرماشان تۆمار کردووە کە تەنیا یەک ئەلبوومی لە بەر دەستە . چەندین چیرۆک و گێڕانەوە سەبارەت بە هۆکاری دوورکەوتنەوەی فەتانەی لە گۆرانی و میوزیک باس دەکرێ، کە ڕەنگە بڵاوترین یان گیرودەیی ئەو لە گەڵ ئەوینێکی تراژیدیا و بێ ئەنجام بێت کە بووە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی دەروونی و خۆڵقانی دۆخێکی دەروونیی ئاڵۆز.
فەتانەی وەلیدی زیاتر لە نیو سەدەیە لە گۆشەی تەنیایی خۆیدا ماوەتەوە و تەنیا جارجارە، کەس و لایەنێک سەردانێکیان کردووە و وەک وەفایەک بۆ ژنێک کە دەیتوانی شاژنی مۆسیقای کوردی بێت، ڕێزیان لێگرتووە، حەیف بۆ فەتانە و بێکەسییەکەی، ئیستاش لە گۆشەی نەخۆشخانە دا کەوتووە.
ئامادەکاری دەق. مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان.rudaw .wikipedia.zamenpress
ژیاننامهی،فەتانەی وەلیدی
توسط
برچسبها:
دیدگاهتان را بنویسید