کورتە باسێک لە ژیانی ئەو نووسەرەی ، قەڵەمی ڕەنگی تازەگەری لێ دەدەڵێ و کوردێزانێکی ژیر و وریا و شارەزایە.
سەید قادر هیدایەتی
ساڵی ۱۳۵۵ی کۆچی هەتاوی لە بۆکان لە دایکبووە، هەر لە وێ خوێندوویەتی و دوواتر بووەتە مامۆستای قوتابخانە، ناوێکی دیارە لە نێو نووسەرانی جیددیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و
ئیستاش هەر لە بۆکان دەژی .
سەرەتا چەندین کورتە چیرۆک و هەروەها کۆمەڵێک وتار و ڕەخنە لە سەر ئەدەبی داستانی، لە حەوتەنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا بڵاو دەکاتەوە و دواتر دەست دەکا بە نووسینی ڕۆمان و هەر وەک دکتۆر هاشم ئەحمەد زادە وتەنی بۆ هەمیشە ناوی خۆی بردە نێو ناوە دیارەکانی ڕۆمانی کوردییەوە .
بەرهەمەکانی .
دەنگی نوختە .چاپی هەوەل ۲۰۰۳ دووجار چاپ بووەتەوە
تۆقی عەزازیل ( ڕۆمان) ۲۰۱۲ دوو جار چاپ بووەتەوە
گابۆر (ڕۆمان) ۲۰۱۵ شەش جار چاپ بووەتەوە
بەردێک لە بەردێک ۲۰۱۹
نەسری کوردی و گۆرانی فۆرم ۲۰۱۹
گۆرەشار ( ڕۆمان)۲۰۲۰
بەردینە (ڕۆمان). ۲۰۲۲
حەقیقەت و پیاوی زانا ( وەرگێڕان لە فارسیەوە بۆ کوردی) ۲۰۲۱.
هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم چرایەی نیشتمان
ئامادە کاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان .چاپەمەنی خانی . کوردیپێدیا .لێکۆڵینەوەکانی دکتۆر هاشم ئەحمەد زادە لە سەر تۆقی عەزازیل و بەردینە.
دیدگاهتان را بنویسید