آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

مەلا عەبدوڵڵا توتنچی ناسراو به موفتی پێنجوێنی شاعێری نەتەوەیی کورد

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۳-۳۱ 156 بازدید

مەلا عەبدوڵڵا توتنچی ناسراو به موفتی پێنجوێنی شاعێری نەتەوەیی کورد لە ساڵی ۱۸۸۱ دا لە گوندی بێستانە سەر بە پێنجوێن لە باشووری کوردستان لە دایک بووە.

نازناوی موفتی لە لایەن مەلا عەبدولقادر بیارەیی پێ بەخشراوە. بە ناوی مەلا عەبدوڵڵای موفتی شاری سنەوە.
موفتی پێنجوێنی بە منداڵی باوکی کۆچی دوایی دەکات و لە تەمەنی حەوت ساڵی دا لە خزمەت برا گەورەکەی مەلا ئەحمەد دەستی بە خوێندن کردووە .
پاشان
بۆ درێژە دان بە خوێندنەکەی چۆوەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شارەکانی بۆکان،مهاباد و سەقز و گەڕاوەتەوە بۆ پێنجوێن.

موفتی لە تەمەنی ۲۲ ساڵی دا ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە. یەکەمین شێعری ئەو شاعێرە گەورە لە ساڵی ۱۹۳۶ لە ڕۆژنامەی ژیان دا بڵاو بۆتەوە.
هەروەها لە لە ڕۆژنامەی کوردستان و گۆڤاری هەڵاڵە لە سەردەمی کۆماری مهاباد هۆنراوەکانی موفتی پێنجوێنی بڵاو بۆتەوە.

دوای دەست هەڵگرتن لە خوێندنەکەی ڕووی کردۆتە فرۆشتنی تووتن و دووکانێکی فرۆشتنی تووتن و کەل و پەلی دیکەی داناوە.

به هۆی دژایەتی کۆنەپەرستیەوە هەوڵیان داوە بیکوژن و هێرشیان کردۆتە سەر و تەنانەت دووکانەکەشیان سووتاندووە.
موفتی پێنجوێنی کەسێکی ڕۆشنبیر و پێشکەوتوو خواز بووە و جگە لە خۆشەویستی نیشتمان و ئاماژە بە گرینگی وەتەن، لە شێعرەکانیدا کچان و کوڕانی کورد هان دەدا بۆ خوێندن و بەرز کردنەوەی کوردستان. موفتی پێنجوێنی لە سەردەمی کۆماری مهاباد چۆتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە مهاباد نیشتەجێ بووە.

حەوت ساڵ دوای کۆچی واتا ساڵی ۱۹۵۹ یەکەم دیوانی شێعری ئەو شاعێرە بڵاو کرایەوە.

عەلی باپیرئاغا لە ساڵی ۱۹۳۹ یەکەمین نووسراوە سەبارەت بە موفتی و شێعرەکانی بە ناوی (گوڵدەستەی شوعەرای هاوعەسرم) بڵاو کردەوە.عەلی باپیری موفتی لەم جۆرە پێناسە دەکات و دەڵێ:
موفتی زۆر دەوڵەمەندە لە تەبیعەت و ئەخلاق دا، بەڵام زۆر هەژار و نەدارە لە سەروەت و تفاق دا.

۲۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۹۵۲ لە شاری سلێمانی به هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە.
ئەگەر مردم تکایە گردی سەیوان ماڵ و قەبرم بێ
گەڵای ئەو دارە جوانانە لە جێی سابات و کەپرم بێ
تکاکارم لە ئاخر دا لە قاپی حەزرەتی یەزدان
لەگەڵ یارانی هاودەم، هەر ئەوێ مەیدانی حەشرم بێ

یادی هەرمان و ڕێگای بەردەوام

 

برچسب ها : ، ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *