آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

ئاوڕدانەوەیەک لە ژیانی پڕ لە شانازی شێخ سەعیدی پیران

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۳-۲۶ 176 بازدید

 

ئاوڕدانەوەیەک لە ژیانی پڕ لە شانازی شێخ سەعیدی پیران
(ئەوانەی ڕۆحیان،هەستیان،لە گەڵ خەڵکی گرێ دەدەن گەورە دەبن، ئیدی یەک نەفەر نین، جەماوەرێکن، خۆشیان خۆشی خەڵک و ناخۆشیان ژانی خەڵکە.)

لە ساڵی ۱۸۶۵ی ز لە ناوچەی پاڵووی لە دایکبووە، خوێندنی دینی لە شاری خنیس تەواو کردووە، لێهاتوویی و زیرەکی و پایە و ڕێزی کومەڵایەتی و پەیوەندی لە گەڵ بنەماڵە ناودارەکانی کوردی ئەو سەردەمە وەک بنەماڵەی بەدرخان و بنەماڵەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و سیاسەتمەدارانی تری کورد، ببوە خۆشەویستی گەلەکەی. دوای دامەزراندنی کوماری تورکیا هەرچەندە کوردەکان زۆر جار لە گەڵ بەرپرسانی حکومەت کۆ بوونەوە و داوای جێبەجێکردنی بەڵینەکانیان و مافەکانیان کرد، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ کورد زیاتر پشتگوێ خراو و هەڵوێست و فشاری کەماڵیستە کان و دەوڵەتی ئەتاتورک کوردەکانی ڕوبەڕوی گەورەترین کوشتار کرد هەوڵی دەوڵەتی ئەتاتورک تەنیا بۆ کوشتنی کەسایەتییە خۆشەویستە کانی خەڵک و لە بەین بردنی کوردەکان لە ڕووی سیاسییەوە نەبوو.بڵکو هەوڵیان داوە لە ڕووی فیکریشەوە پەرتەوازەیان بکەن و دووچاری ئیفلیجی فیکریان بکەنەوە. لە دۆخێکی ئاوا سەختدا بووە هۆی بێ ئومێدی و زۆربەی کەسایەتی و سەرکردەکان چوونە پاڵ شێخ سەعیدی پیران و لە دژی دەسەڵاتی ئەتاتورک لە ساڵی ۱۹۲۵دا دەستیان بە شۆرش کرد و شێخ سەعید توانی لەو ماوەکەمەی ژیانیا پێشەوایەکی مێژوویی بۆ نەتەوەکەی خۆی لەو وڵاتەدا بگرێتە دەست و شۆرشەکە بە شێوەیەکی خێرا لە باکووری کوردستان بڵاو بووە،بەڵام بە هۆی هەندێک هەڵە و خەیانەتی ژمارەیەک سەرۆک خێلەوە و هەندێک وڵاتان کۆتایی بە شۆرشەکە هات و لە ۲۹ی حوزیران ۱۹۲۵ شێخ و ۴۷ شۆرشگێری دیکە لە لایەن دەوڵەتی ئەتاتورک لە ئامەد (دیاربکر) لە سێدارە دران. شێخ سەعید بۆ دووا جار لە ژێر پەتی سێدارەدا فەرمووی. بە هیچ شێوەیەک پەشیمانی ئەو تێکۆشانە نیم، ئەوەندەم بەسە کە نەوەکانی دواڕۆژمان لە بەرانبەر دوژمنانیاندا شەرمەزار و خەجاڵەت نین و شانازی بە مێژووی خۆیانەوە ئەکەن .
ژان دۆست نووسەری بە ناوبانگی خەڵکی کۆبانێ لە ڕۆمانە مێژووییەکەی دا ،لە ژێر ناوی سێ هەنگاو و سێ دارەیەک بە جوانی باسی ژیانی ڕێزدار شێخ سەعیدی پیرانی کردووە .
سەرچاوەکان .ویکیپیدیا. کورد پیدیا . خاک تیڤی . ئاوێنە . زانیاری .
ئامادەکاری دەق . مەنسور ئەمین نژاد

برچسب ها : ، ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *