سەلیم بەرەکات ئەو نووسەرەی نووسینەکانی تێکەلەیەکن لە ڕاستی و خەیاڵ
سەلیم بەرەکات
ئەو نووسەرەی نووسینەکانی تێکەلەیەکن لە ڕاستی و خەیاڵ
ساڵی ۱۹۵۱ لە شاری قامیشلۆ لە دایکبووە، تەمەنی منداڵی و سەرەتاکانی گەنجی لە نیشتمانەکەی خۆی بە سەر بردووە، ساڵی ۱۹۷۰ دەچێتە دیمەشق لە زانکۆ دەست دەکات بە خویندنی ئەدەبی عەرەبی، بەڵام پاش یەک ساڵ واز دەهێنێت و پاشان دەچێتە بەیرووت و تاساڵی ۱۹۸۲ لە وێ دەمێنێتەوە، لەو ماوەدا ۵ پەرتووکی شیعری و ۲ پەرتووکی بیوگرافی و پەرتووکی یاداشتی ڕۆژانە بڵاو دەکاتەوە، زۆرینەی پەرتووکەکانی سەلیم بەرەکات، تیشک دەخاتە سەر دەرخستنی لایەنە جیاوازەکانی کولتوور و دابونەریتی نەتەوەکانی کورد و ئەرمەن و عەرەب و ئاشوری و دەردەسەری وتەگژە و وجوودییەکانی کورد بوون. سەلیم بەرەکات خاوەنی ۵۸ پەرتووکە و زۆربەیان وەرگێردراونەتە سەر زمانە جیهانییەکان و هەر وەها،خاوەنی خەڵاتی جیهانی ماکس جاکۆب و پاڵێوراوی خەڵاتی بووکە ریشە. سەلیم بەرەکات پێگەیەکی تایبەتی هەیە لە نێو نووسەر و شاعیرانی هاوچەرخی عەرەبی و جیهانی، وەک مەحمود دەروێش، ئەدونیس، خوان غوپێتبۆلۆ ،……..
گرنگترین بەرهەمەکانی
دیوانی هەموان لە ناوەوە و دەرەوە ستایشم دەکەن
بەم شێوەیە مۆسیانا ون بوو.
کتێبی مناڵان . نرجس
کڵێسایەکی جەنگاوەر
کتێبی، نووستن ڕۆحە ئەندازەییەکان
پەری دەریا و کچەکانی
هەرێمەکانی جنۆکە
کەنیسەکانی شەنگال
ڕۆمانی ، چی دەربارەی خانمە جوولەکە ڕاحیل
تامەزرۆی وەکوو ئەندازە
ڕۆمانی .میدۆسا پرچی داناهێنێت.
سەرچاوەکان. زانیاری .کورد پێدیا
ئامادەکاری دەق . مەنسور ئەمین نژاد
دیدگاهتان را بنویسید