یادی تەها کەریمی بەرز و پیرۆز ڕادەگرین
یادی تەها کەریمی بەرز و پیرۆز ڕادەگرین
گەورە هەنەرمەدی سینەماکاری کورد، تەها کەریمی، ساڵی۱۳۵۴ی هەتاوی(۱۹۷۵ی ز، ۲۶۷۵ی ک) لە شارۆچکەی بۆیەن، سەر بە شاری بانە لە دایک بوو و لە ۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۲ به هۆی ڕووداوی هاتوچو گیانی لە دەست دا.
تەها کەریمی، چەندین بەرهەمی فیلمی سینەمایی و کورتە فیلمی خوڵقاند، کە هەندێکیان بوونە ساحەب خەڵاتی نێونەتەوەیی.
فیلمەکانی تەها کەریمی، بە کوردی بوون و زۆرێک لەو فیلمانە چوونەتە سەر زمانە زیندووەکانی جیهان. ناوەڕۆکی زۆربەی فیلمەکانی وەک”کوێستانی قەندیل” و ”کوێستانی سپی” باس لە کێشەی کورد و شەڕی براکوژی دەکەن.
ئەو هونەرمەندە هەر چەن تەمەنی لە ٣۵ ساڵ تێنەپەڕی، بەڵام لەو ماوە کورتەی تەمەنیدا، بە بەرهەمەکانی سینەمای کوردی گەیاندە ئاستی فستیڤاڵ و کێبەرکێی جیهانی.
بنکەی ئاشتی بانە، پاڵپشتی و ڕێزگرتن لە هونەرمەندانی کورد، بە ئەرکی سەرەکی خۆی زانیوە و دەزانێت.
ئەوڕۆ وێڕای خەڵکی بانە و هەموو کوردستان، یادی ئەو هونەرمەندەی شارەکەمان تازە دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین، بەردەوام بین لە هەوڵ و تێکۆشانمان بۆ پاڵپشتی و ڕێز گرتن لە هونەرمەندان و ناساندنی بەرهەمەکانیان.
ڕۆحی شاد، یادی سەوز و ڕێگەی پیرۆزی بەردەوام
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی) ٨ی جۆزەردانی ١۴٠٢ی هەتاوی(٢٧٢٣ی ک)
دیدگاهتان را بنویسید