هەموو زاگڕۆس، جێ پێکانتان ئەناسنەوە، بوونتان شەرەفی نیشتمانە.

هەموو زاگڕۆس، جێ پێکانتان ئەناسنەوە، بوونتان شەرەفی نیشتمانە.
لەو ڕۆژەوە جەستەی ژینگەی جوان و ڕازەوەی مەریوان، بە بڵێسەی ئاگری بەئەنقەستی دوژمنکارانی ناحەز، زامدارە، جەماوەری ژینگە پارێزی کوردستان بۆ ئان و ساتێک بێ پشوو، بە هانای ژینگەی زیندووی مەریوانەوە چوون و لە هەوڵی پارێزگاری و دامرکانی ئاگری دەستی کاولکارانی ژینگەی کوردستاندان.
وەک بنکەی ئاشتی بانە، وێڕای ئیدانەکردنی ژێنۆسایدی ژینگەی کوردستان، دەسخۆشی و ماندوو نەبوونی لەو ماندوو نەناسانە دەکەین. سپاس بۆ ئەنجومەنی سەوزی مەریوان، سپاس بۆ ئەنجومەنی پاژین ی بانە و بۆ هەموو ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی کوردستان. سپاس و پێزانین بۆ گشت خەڵکانی بەئەمەگی بەشدار بوو لە بەرگری جوامێرانە، لە ژینگەی نیشتمان.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
۱٦ی گەلاوێژی ۱٤۰۲ی هەتاوی

 

 

 

دیدگاه‌ها

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *