مه نسور ئه مین نژاد |
ڕۆژی ۷ی گو ڵان(۲۶ نیسان)
ساڵی ۱۸۹۳ لە ئەستەمبول لە دایک بووە. خویندنی سەرەتایی و ناوەندی و فێرگەی بەرزی یاسای هەر لە وێ تەواو کردووە،دوای سەرکەوتنی کەماڵیزم کە بوو بە هۆی قەدەغە کردنی هەموو مافە کانی گەلی کورد،ئەمین عالی بەدرخانی باوکی لە گەڵ هەر سێ کوڕەکانی فەرمانی خنکاندنیان بۆ دەر چوو، ناچار بوون بچنە میسر و لە وێ نیشتە جێ ببن، بەڵام جەلادەت و کامەرانی برای چوونە ئەڵمانیا و ماوەی هەشت سال لە وێ بوون و جەلادەت کاتی بە فێڕو نەداو خۆی فێری زمانی ئاڵمانی کرد ، هەر وەها زمانەکانی فارسی و عەرەبی و یۆنانی و رووسی و ئینگلیزی زۆر بە باشی زانیوە.جەلادەت بەدرخان لە ڕووی ڕێزمان و وشە وە پسپۆری زمانی کوردی بوو،بەر لە جەلادەت ژمارەیەک کەسایەتی ،لە وانە خەلیل خەیاڵی ،محمەدساڵح بەدرخان و مناڵەکانی جەمیل پاشا هەوڵیاندا ئەلفابێتی پیتی لاتینی بۆ زمانی کوردی بە کار بهێنن ،بەڵام لە درێژەی ئەم هەوڵەدا جەلادەت بوو کە توانی بە شێوازێکی نوێ دوای ۱۴ساڵ لێکۆلینەوە، ئەلفابێتی لاتین بۆ زمانی کوردی بە کار بهێنێت ،کاتێک شورشەکەی شێخ سەعیدی پیران دەستی پێکرد ، خۆی گەیاندە شۆرشەکە و دوای شکستی شۆرشەکە دیسانەوە تورکیا بە جێ ئەهێڵێت و ساڵی ۱۹۳۰ لە دمشقی سوریا کە ئەو دەم لە ژێر دەسەڵاتی فەرانسە دا دەبیت نیشتە جێ دەبێت.لە ۲۵ی گوڵانی ۱۹۳۲ ئەوەڵین ژمارەی گۆڤاری هاوار بە پیتی لاتین لە چاپ دەدات .لە یەکەمین ژمارەی گۆڤارەکە،دەلێت ،زمانمان مێژومانە،زمانمان کەرامەتمانە، کلتورمان لە زمانمان شاراوەیە، وەرن با بە زمانی خۆمان قسە بکەین، وەرن با بە کوردی قسە بکەین، وەرن بە کوردی یەکترمان خۆشبوێت، وەرن با زمانی کوردیمان خۆشبوێت.
جەلادەت ژمارەیەک لە شاعیر و نووسەر و کەسایەتیی لە وانە.عوسمان سەبری،حەسەن هۆشیار،کامەران بەدرخان،جگەرخۆین،نورەدین زازا و قەدری جان، لە دەوری خۆی کۆ کردەوە و شێعر و بابەتی سیاسی ، کلتوری، زمانەوانی .مێژوویی ئەو کەسایەتیانەی لە گۆڤاری هاوار دا بڵاو کردەوە و توانی مۆرکی خۆی لە مێژوی خەباتی کلتوری و زمانی کوردی دا بدات.
گۆڤاری هاوار تا ساڵی ۱۹۴۳ واتە بۆ ماوەی ۱۱ ساڵ بەردەوام بوو و ۵۷ ژمارەی لێ چاپکرا . ساڵی ۱۹۴۳ تا ۱۹۴۵ گۆڤاری ڕووناهی چاپ کردووە.
کتێبێکی لە سەر ڕێزمانی کوردی نووسیوە کە تەنیا بەشێکی چاپکراوە.
فەرهەنگی بە کوردی و یەکێکی دیکەی بە کوردی ، فەرەنسی هەیە .
ئەم کەسایەتیە دامەزرێنەری زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە زانکۆی پاریسە .۲۴ی پووشپەر(۱۵ ی تەمموز) ۱۹۵۱ لەدمشقی سوریا کوچی دوایی کردو مێژوویەکی پڕ لە شانازی لەخۆی بۆ گەلەکەی بە جێ هێشت. وە هەر وەها پێشنیار کراوە ۲۵ی گوڵانی ساڵی ۱۹۳۲ بکرێت بە ڕۆژی زمانی کوردی.
سەرچاوەکان.. ئازاد ماکۆیی. Haje.ir.wikepedia.kurdpedia. malpera celadet Ali bedirxan .تیڤی خاک.
دسته بندی:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0