شانازیەکی دیکەی شارەکەمان(ژیار مسلمی )
شانازیەکی دیکەی شارەکەمان
سەرمایەی سەرەکی و بنەڕەتی بۆ گەشەسەندنی گەل و کۆمەڵگە، هێزی مرۆییە و، نوخبەکانیش لە نێو هێزە مرۆییەکاندا پێگەیەکی تایبەتیان هەیە.
هەمومان باش دەزانین کە ئەمڕۆ، کۆمەڵگەی جیهانی کۆمەڵگەیەکە لەسەر زانستە هەمەچەشنەکان بنیات نراوە و ئاستی ئەم زانستانەش بە ئۆلۆمپیاد هەڵدەسەنگێنن. ئۆڵۆمپیاد بیرکردنەوەیەکی چەمکی نوێیە کە تێیدا، خوێندکار لە کتێبەکان تێدەپەڕێت. لە هەر شوێنێک ئۆڵۆمپیاد بەڕێوەچووە، دەتوانین قووڵبوونەوەی پرۆسەی فێربوون ببینین. ئۆڵۆمپیاد پرۆسەیەکە بەندە بە کات و شوێنەوە، مامۆستا لە ئۆڵۆمپیادەکاندا تاکە سەرچاوەی فێربوون نییە، ئۆڵۆمپیاد مێشکی خوێندکار دەکاتەوە؛ زۆرێک لە سەرچاوەکانی فێربوونی ئەم خوێندکارانە، لە دەرەوەی کتێب و مامۆستاکانیانن.
تێپەڕ بوون لە چوار قۆناغی تاقیکردنەوەی ئۆڵۆمپیادی شیمی لە ناوخۆی ئێران، لەماوەی ساڵێکدا، سەرکەوتن لەم قۆناغانەدا و دواجار بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ لەئاستی ئێران و بە ئەندام بوون لە هەڵبژاردەی چوار کەسیی بوو بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە وەلاتی سویسڕا، پاشان چەند مانگێک لە ئامادەکاری و بەشداری کردن لە وانەی ئامادەکاریی یانەی زانایانی لاو “باشگاه دانش پژوهان جوان” لە تاران و سەرئەنجام لە ٢٣ی خاکەلێوە بەرەو وڵاتی سویسڕا و ڕێکەوتن بۆ بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی شیمی، لە ئەنجامدا، دوای چەندین ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی چڕ، بەپێی پلان و بەرنامەی پێشوو بتوانێت میدالیای زێڕ لە نێوان بەشدار بووانی ١٠٠ وڵات لە ئۆڵۆمپیادەکەدا بەدەستبهێنێت. ئەوە لە ڕاستیدا کارێکی نەک ئاسایی نییە، بەڵکو بەشێک لە مەحاڵاتە کە ژیار بە خۆشحالیەوە توانی بە ئەنجامی سەرکەوتووی بگەیێنێت. ئەمەش بۆخۆی لە خۆیدا، شەرەفێکە بۆ بنەماڵە، شاری بانە و لە سەرووی هەمویانەوە نیشتمان؛ ئەم مەدالیا زێڕینە، ژیار گیان، جیوازییەکی تایبەتت پێدەبەخشێت و کۆمەڵگاش چاوەڕوانی کاریگەری ئەرێنی و بەکەڵکی زانستی جیاوازی بەڕێزتانە، کە هیوادارین لەم بوارەدا سەرکەوتوو بیت.
لە ناخی دڵمانەوە پیرۆز بایی ئەنجومەنی ئاشتی ،ئاراستەی خەڵکی کوردستان بەگشتی و ژیار مسلمی و بنەماڵەی بەڕێزیان و خەڵکی شارەکەمان دەکەین و هیوای گەشەو سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ بە ئاوات دەخوازین.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
۴، ۵، ۱۴۰۲
دیدگاهتان را بنویسید