آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

پەیامی بنکەی ئاشتی بانە، بە بۆنەی کارەساتی دڵهەژێنی بوومەلەزەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۲-۰۴ 508 بازدید

بنکەی ئاشتی, [⁨۱۰⁩ فوریه ⁨۲۰۲۳⁩، در ⁨۱۷:۱۱⁩]
پەیامی بنکەی ئاشتی بانە،
بە بۆنەی کارەساتی دڵهەژێنی بوومەلەزەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان

“ئەم شینە چ شینێکە، کە سەد شینی سیاوەش
بێزارە لە هەر زەلزەلەو، شین و فغانی
ئەم بەزمە چ بەزمێکە، لە شاران و لە دێهات
ڕۆڕۆیە لە هەر ماڵێ، کەوا کوردە زمانی”
مامۆستا قانع

ئەوە سروشتی زەوییە، کە هەر پێیخۆش بوو، بەشێک لە جەستەی دەلەرێنێتەوە و سەما دەکات.
لە وڵاتی ژاپۆن، دەزانن کە سەما کردن و لەرینەوە، مافی زەوینە و ئەو ئێمەی مرۆڤین کە دەیکەینە بوومەلەرزە. ئەوە ئێمەی مرۆڤین کە لە بەرامبەر سەمای زەوی، ئاگادار نین بە ماف و بەرپرسایەتی خۆمان و، لەو کاتانەدا بێ دەسەڵات و دەستەوەستان، تاسا و حەپەساو، ۆڕ دمێنینە سەر سەمای زەوی. زەوی سەرکۆنە دەکەین و خۆمان لە هەموو تاوانەکان بێبەری.

نیوەشەوی ۱۷ی ڕێبەنەندانی ١۴٠١ی هەتاوی، لە گەرمەی خەوی دانیشتواندا، بوومەلەرزەیەکی بەهێز، بە گوڕی ۷/٨ ڕیشتێر، دەیان شار و شارۆچکە و گوندی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانی، لە وڵاتی تورکیاو سوریا هەژاند. ئەم ڕووداوە کارەساتبارە، بەداخەوە بوو بە هۆی کاوڵکاری و وێرانی و داڕمانی باڵەخانەو خانەو لانەی دانیشتوان و کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس.

دیارە کە کارەساتی ئەردهەژێن، بە دیاردەیەکی سروشتی ناوزەد دەکرێت. بەڵام دەستی مرۆڤ لە ڕەچاو نەکردنی باری زانستی ئاڵوگۆڕی ئیقلیمی لە ناوچەدا، بە تایبەت لە تورکیا، بە هۆی بینا سازی بێ لۆژیک و بێ بنەمای زانستی و، زێدەڕۆییی لە بەنداو سازی قورس و زەبەلاح، بە بێ سرنجدان بەوەی کە ئەو ناوچە لەسەر بە هێزترین و چالاکترین هێڵی بوومەلەرزە لەسەر گۆی زەوینە، هۆکارێکی بەهێزە بۆ هەڵکشانی ڕێژەی خەساری گیانی و ماڵی بوومەلەرزەو و پات بوونەوەی ئەو دیاردە کارەساتبارە، لە ناوچەی ئاناتولیدا.

ئەوەی لەم بوومەلەرزەدا بۆتە هەۆی هەڵکشانی بەرچاو و سەرسووڕهێنەری ژینگەیی و داڕمانی ژێرخانی ژیان و کوژران و بریندار بوونی بە کۆمەڵی خەڵکانی ئەو ناوچە و پانتایی و بەرفرەیی ئەو کارەساتە  بە ڕادەیەک بووە کە چاو تاقەتی دیتنی دیمەنەکانی نییەو زمان توانای گێڕانەوەی نییە، تەنها سەمای زەوی نییە، بەڵکوو تاوانی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی کاربەدەستان و حاکمانی ئەو وڵاتە

خۆزگەمان ئەوەیە دوای ئەم کارەساتە زەبەلاحە جەرگبڕ و دڵهەژێنانە، مرۆڤ بە خۆیدا بێتەوەو، دەسهەڵگرێت لە زێدەڕۆیی و پاوانخوازی.

ئێمە وەک بنکەی ئاشتی بانە، خۆمان بە خەمباری خەسار و زیانبەرکەوتوانی ئەو بەڵا و وەیشوومە دەزانین و پرسەو سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بنەماڵەی گیانبەختکردووان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)
۲۰ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی
https://t.me/ashtybane

برچسب ها : ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *