واحد بزرگداشت، یادبود

فەرمانرەواەی میرنشینی سۆران، ئەو ژنە فەرماندە کە ژیان و بەسەر هاتی وەک ئەفسانە ئەچێت ،بەڵام ڕاستییەکی مێژووییە.

میرنشینی سۆران یەکێک بوو لە میرنشینە کۆنە کوردییەکان و بە پێی وتەی مێژوونووسان لە ساڵی 1399دا لە سەر دەستی میرکەڵۆس دامەزراوە لە گوندی هاودیان لە ناوچەی ڕەواندوز، کاتی خۆی سەر بە ناحیەی ئاوان بووە کە ئەمڕۆ بە ناوچەی دۆڵەمەڕ ناودەبرێت، لە نووسینەکانی دکتۆر جەمال نەبەز دا ئاماژە بەوە کراوە کەڵۆس بە ڕەگەز دەچێتە سەر بنەماڵەی سەلاحەدینی ئەیوبی،لەم میرنشینە 24میرفەرمانرەواییان کردووە کە لە وانە یەکێکیان ژن بووە .
ئەو ژنە فەرماندە کە ژیان و بەسەر هاتی وەک ئەفسانە ئەچێت ،بەڵام ڕاستییەکی مێژووییە.
خانزاد میری سۆران
شۆخە ژنێکە،هەرچەندە سەدان ساڵە نەماوە،بەڵام لە ئاسمانی کوردەواریدا وەک ئەستێرە دەدروشێتەوە، چونکە سەرکردەیەکی ئەوەندە لێهاتوو و ئازا و قارەمان بووە، بڕواناکرێ پێش ئەو هیچ ژنێک نەک هەر لە ناو کوردا، بەڵکو لە ناو تەواوی گەلانی ناوچەکەدا، گەیشتبێتە ئەو ئاستە لە حوکمڕانی، بتوانێت لە ناو ئەو هەموو پیلانگێری و تەڵەی دوژمنان خۆڕاگربێت و ژیرانە مامەڵە لە گەڵ دروو و دەسەڵاتی ستەمکاری ئەوسای عوسمانی و سەفەوی بکات و درێژە بە حوکمڕانی خۆی بدات.
کچی شاقولی بەگی سولەیمان بەگی میر سەیدی بەگی سۆرانە لە ساڵەکانی ناوەڕاستی سەدەی ۱۶ی زاینی لە دایکبووە،دوای ئەوەی میرسولەیمان بەگی برای لە ساڵی 1590 بە پیلانێکی سەرفەرماندار لەشکری لە ڕێگای بەغدا لە نێو بردرا، خانزادە خاتوون بۆ خۆی فەرمانرەواەیەتی میرنشینی سۆرانی وە ئەستۆ گرت، جگە لە کاروباری بەڕێوەبردنی وڵات و هەوڵدان بۆ گەشەکردنی ئابووری هەوڵی فراوانکردنی سنوری قەڵەمرەوی میرنشینە کەشی داوە و توانیویەتی چەندین ناوچەی تر لە ژێر ڕکێفی داگیرکەرانی تورک و سەفەوی بهێنێتە دەرەوە و بیانخاتە ژێر چەتری میرنشینەکەی سۆران و بیانپارێزی ،لە ماوەی حەوت ساڵی دەسەڵاتیدا تا کۆچی دوایی
چەندین قەڵا و خوێندگا و مزگەوت، لە سەر فەرمان و بڕیاری ئەو دروست کران،تا ئێستا شوێنەواری بەشێکیان ماوە،
دیارترینیان . گەلی خانزاد،کۆنەدیوارو وێنەکەی چیای هەریر، قوڵغە سوپاییەکان لە ناوچەی هەریر،قەڵای خانزاد لە نێوان پیرمام و شاری هەوڵێر دا.  و لە کۆتایی سەدەی هەمان سەدە و لە ساڵی 1597 ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. ئارێز عەبدوڵڵا ی نووسەریش ڕۆمانی خانزادی نووسیوە.
ئامادەکاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان .شاناز هیرانی. Knew .ekurds.com.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا