ئەو قارەمانەی هەموو دەم جێی شانازی شارەکەمان و کوردستانە بەهائەدین عەزیزی
ئەو قارەمانەی هەموو دەم جێی شانازی شارەکەمان و کوردستانە
بەهائەدین عەزیزی
ساڵی ۱۳۳۸ە لە شاری بانە لە دایکبووە.تا وەرگرتنی دیپلوم هەر لە بانە خوێندوویەتی ، خولیای وەرزش بوو ، ڕۆژ بە ڕۆژ پایەی زانستی خۆی لەم بوارەدا بەهێز دەکردو لە زۆر بواری وەرزشیدا ڕۆڵی بەر چاوی هەبوو، هەڵسووراوو ماندوو نەناس بوو .تەنیا لەبواری وەرزشیدا بەر چاو نە بوو بەڵکو لە ئیخلاق و ئەدەبدا نمونە بوو. ساڵی ۱۳۵۱ لە بانە بەر پرسی باشگای بەدەنسازی بووە و هەر وەها بەرپرسی وەرزشی پینگ پونک و ئەندامی گروپی شاخەوانی بابۆس ،ئەوەڵین باشگای بەدەنسازی خۆی لە ساڵی ۱۳۷۳ دامەزراند ،ئەم قارەمانە لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات بە لێهاتوویی و لە سەر ئەرکی خۆی ،بەو پەڕی بێ ئیمکاناتی توانیی لە کێ بەر کێ کانی پرس سینە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات زیاتر لە ۴۰ میداڵی قارەمانی بەدەست بهێنێت کە بەشێکی زۆری زێربوون و بێتە هۆی شانازی شارەکەی و کوردستان.
ئەو میداڵانەی کە وەدەستی هێناون، لە ساڵەکانی ۹۰ بۆ ۱۴۰۱ە، بریتین لە ،
میداڵی زێر ،پارێزگای کوردستان ، بانە، دێولان، مەریوان،سنە،
ڕۆژئاوای ئێران،(ئازەربایجان)
میداڵی زێر. ورمێ،مەهاباد،ماکۆ،کرماشان،ئیلا
میداڵی زیو.سەقز،گێڵان،تاران
لە کێ بەر کێ کانی پرس سینە لە دەرەوەی وڵاتیش ،توانیی لێهاتوویی خۆی بە جوانترین شێوە و لە سەر ئەرکی خۆی نیشان بدات،(تەواوی خەرج و مەخارجی کێ بەر کێ کان تەنیا لە سەر شانی خۆی بووە ) .
ساڵی ۹۱ میداڵی زێر.پرس سینە کێ بەر کێ وڵاتانی ئاسیایی لە ئوزبەکستان، تاشکەند.
ساڵی ۹۱ میداڵی زێر .پرس سینە ، قارەمانی قارەمانەکان، ئاسیا و ئوقیانووسی ئارام.
ساڵی ۱۳۹۲ پرس سینە، پلەی چوارەم لە سەر ئاستی جیهان (ئەفریقای باشوور)
ساڵی ۹۵ ، میداڵی زێر ،پرس سینە ،کێ بەر کێ کانی ئوروپا لە ڕووسیا ،مۆسکۆ.
ئاخرین میداڵی زێری پرس سینە ی خۆی لە ساڵی ۱۴۰۱ لە شاری چالوس بەدەست هێنا ، وئەگەر مەرگ مەودای بدایە ئەم قارەمانە ماندوو نەناس و بێ وێنەی کوردستان ، دەی توانی زۆرتربدرۆشێتەوە، کە بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۱ ە لە ڕووداوێکی دڵتەزێنە هاتووچوو ،بۆ هەمیشە چاوە جوانەکانی بەست و بەڵام بۆ هەمیشە ناوو ناوبانگی خۆی لە دڵی خەڵکدا بە زیندوویی هێشتەوە .
ئامادەکار. مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان . زانیار عەزیزی. هۆشیار عەزیزی، ماهنامەی فەرهەنگی بەیان .شەیدا ئەحمەدی
دیدگاهتان را بنویسید