بەشێک لە مێژوی هەڵپەرکێی کوردی(نووسینی: حەمید ڕفاعی)
بەشێک لە مێژوی هەڵپەرکێی کوردی
نەتەوەی کورد، بە درێژایی مێژووی خۆی، تەنانەت لە کاتی کارەساتە دڵتەزێنەکانی وەک(ژینوساید و کیمیاباران و ئەنفال و ڕاگواستنی زۆرەملێ و دەربەدەریش، خۆی لە شادیەکان جیا نەکردۆتەوە، بۆ وێنە، شێوازی هەڵپەرکێی، جیاوازبووە لەگەڵ نەتەوەکانیدی. مێژونووس ”گەزنفۆن” ئەڵی: ”کاتێک سوپای ڕوومیەکان، بەرەو ئێران هێرش دەبەن، لەگەڵ نەتەوەیەکدا ئەکەۆنە شەر، بەناوی کورد. کاتێک لەشەڕدا، سوپای ڕوومیەکان پاشەکشە ئەکەن، کوردەکان کۆدەبنەوە و دەست ئەخەنە، دەستی یەکتر و بازنەیەک دروست ئەکەن و بەدەوری خۆیانەوە هەڵدەسووڕێن و سەما دەکەن و ئاهنگی شادی ئەگێرن. یەکەمین کەس لەو کۆڕە بازنینەدا، پارچەیەکێ سپی بەدەستەوە ئەگڕی(سەرچۆپی) و هەڵیدەسووڕێنێت و دەبێتە ڕێبەری سەماکەران و بە دەیان جار ئەو بازنە بە شوێن خۆیدا ڕاکێش دەکات.
لەویدا دەرئەکەوێت کە هەڵپەرکێ، لەچندین سەدەی رابردوو، لە نێو ژیانی کورداندا چەکەرەی کردووە و مێژوێکی هەزاران ساڵە لە نەریتی زیندووی کوردان، بۆ ئێمە ئەگێرێتەوە، ئەگەر لەباری مانای وشەوە لێکێ بدەینەوە، ”هەڵ” بەمانای بەرزبوونەوە و ”پەرکێ” بەمانای پەڕینە. کە ئەمە لەگەڵ سەمای نەتەوەکانیدی جیاوازە. سەمای نەتەوەکانیدی، زۆرتر تاکە کەسییە و لە بزوەی سمت(فارسی،باسن) و باڵیان کەڵک وەردەگرن. لەحاڵێکدا لە هەڵپەرکێی کوردیدا، جووڵەو هەرەکەی بەزمی و رەزمی، بە کۆمەڵ و هەرکام بەشێوەی جیاواز، خۆی نشان ئەدات.
بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕو، هونەری هەڵپەرکێی کوردی شارەکەمان، بانە، جگە لە بەڕێوەبردنی چەندین فستیڤاڵی ناوچەیی، لە ئاستی فستیڤاڵە فەرهەنگییە جیهانییەکانیشدا، دەور ئەگێرێت. هونەرمەندانی بەشداربوومان لەو فستیڤاڵ و کێبەرکێیانەی دەرەوەی وڵات کە بە سەرکەوتوویی گەڕاونەتەوە، دەگێڕنەوە: کاتێک کارناسە بیانیەکان، وردەکاریەکان شی ئەکەنەوە و دەچنە سەر هەڵسەنگاندنی خاڵە جیاوازەکانی سەمای نەتەوەکان و دەگەنە سەر هەڵپەڕکێی کوردی، سەریان لە سەمای بەکۆمەڵی بازنەیی و نەزم و یەک ڕیتمیی ئەو سەمایە، سوور دەمێنێت. هەر لە مۆسیقاوە بگرە، تا جلوبەرگ و پێڵاو و دەسرەو چۆپی و هاوئاهەنگی کاری بەکۆمەڵ و بزوە و هەرەکەی ئاهەنگین و هاوڕێک و جوان. ئەویش بە ئامێری نرمەنەی مامۆستا ”عوسمانەسوور”ەوە. ئەو خاڵە هەرە بەرزانەی هەڵپەڕکێی کوردی، سرنجی لێکۆڵەر و داوەرانی راکێشابوو. ئەو تایبەتمەندییانە، لێکۆڵەڕ و داورە بیانییەکانی ڤستیڤاڵەکانی دەرەوەی وڵاتی بەو ئەنجامە گەیاندبوو کە، ئەو گشتە خاڵە گرنگ و جیاوازانە، هەرکام مانا و فەلسەفەی جیاوازیان لەخۆگرتووە و، هەموو ئەو خاڵانەش پێکەوە و بەگشتیی، پەیامێکی هاوبەش و لێکدانەبڕاویان پێیە: پەیامی یەکگرتوویی نەتەوەیەک بۆ هەبوون و مان و، دەربڕینی خۆشەویستی ئەو نەتەوە بۆ گشت کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی.
نووسینی: حەمید ڕفاعی
دیدگاهتان را بنویسید