ئاوڕێک لە ژیانی ،شاعیر و ڕۆژنامەنووسی زانای کورد پیرەمێرد

ئاوڕێک لە ژیانی ،شاعیر و ڕۆژنامەنووسی زانای کورد پیرەمێرد
لەلایەن بنکەی ئاشتی
پیرە مێرد یەکێکە لە هەرە ناسراوترین قەڵەم بە دەستانی کورد لە کۆن و نوێدا، پەندەکانیشی وەک نەخشی سەر بەرد هەتا کورد ماوە لە ویژدانی دا دەمێنیت . پیرەمێرد ناوی توفیق مەحمود هەمزە یە لە ساڵی 1867ی ز لە شاری سلێمانی چاوی بە دنیا هەڵهیناوە،لە حوجرەدا سەرتای بەهرەی شیعر وتنی تێدا دەرکەوت و خوویدایە خوێندنەوەی ئەدەبیات و شیعر و سەرگوزەشتەی ئەدیبان و شاعیران . وەک هەر فەقێیەکی ئەو سەردەمە لە شار و جێگەی خۆی دوور دەکەوێتەوە مزگەوتاو مزگەوت و شار بە شار هەر وەک حاجی قادری کۆیی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر گەڕاوە و لە هەر شوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە، تا دەگاتە مزگەوتەکانی بانە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی ،بەڵام دەستی لە خوێندن هەڵگرت و ڕووی کردە ژیانی ڕۆژانە ، پیرەمێرد شەیدای کۆکردنەوە و لەبەرکردنی شیعرەکانی نالی و مەولەوی و بێسارانی بووە. ساڵی1898لەگەڵ شێخ سەعیدی حەفید باوکی شێخ مەحمودی نەمر چوو بۆ ئەستەمبوڵ و لە وێ لە کۆلیجی یاسا وەردەگیرێت و بڕوانامەی یاسا وەردەگرێت. لە ئەستەمبوڵ بەکاری ڕۆژنامە و گۆڤارەوە خەریک بووە و ڕۆژنامەی( کورد)ی بە ڕێوە بردووە و شان بە شانی ئەمەش سەر وتاری بۆ هەر دوو ڕۆژنامەی ئیقدام و سەربەستی نووسیوە .یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی کورد لە ساڵی 1907 و ماوەی 25ساڵ لە ئەستەمبوڵ ماوەتە وە ساڵی 1926بە یەک جاری گەڕایەوە سلێمانی. لە دوا ساڵەکانی تەمەنیدا ناوی خۆی نا پیرەمێرد و 26ساڵی تەمەنی بۆ ڕۆژنامەی ژیان و ژین بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی تەرخان کرد، توانیویەتی لە رێی شیعرەکانیەوە مێژووی ئەو سەردەمەی خۆی تۆمار بکات. یەکێک لە شیعرە بە ناوبانگەکانی کە ساڵی1948 بۆ جێژنی نەورۆز نووسیویەتی .
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە هاتەوە
هەتا هەتایە بۆ کورد دەمێنیتەوە . بەرهەمەکانی پیرەمێرد.
دوانزە سوارەی مەریوان. مەحمود ئاغای شیوەکەڵ.گاڵتەو گەپ .داستانی مەم و زین . کەمانچەژەن (وەرگێڕان لە تورکیەوە) .دیوانی مەولەوی.ساغ کردنەوەی دیوانەکانی بێسارانی و وەلی دێوانە. دیوانی مەولانا خالید نەقشبەندی .
کۆی پەندەکانی کە بریتی بوون لە 6448 پەند کە لە ڕۆژنامەی
ژیان و ژین بڵاو ی کردوەتەوە
پیرەمێرد ساڵی 1948 کۆچی دوایی کرد و لە سەر وەسیەتی خۆی لە گردی مامەیارە لە سلێمانی هەر ئەو جێگایەی کە خەڵکی لە وێ کۆ ئەکردەوە بۆ نەورۆز بە خاک نێژراوە.
ئامادە کاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان.wikepedia.kurdpedia





