
ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردی
10ی مارس، هاوتای ٢٠ی ڕەشەمە، لە لایەن ڕێکخراوەی ڕۆشنبیری یونسکۆوە بە ئامانجی بەردەوامیی کولتووری وەک ڕۆژی جل و بەرگی کوردی دەستنیشان کراوە.
جلوبەرگی کوردی، لە کێبەرکێی جیهانی نیویۆرک لە ساڵی 2018، وەک جوانترین جلوبەرگی جیهان ناسێندرا، کە خاوەنی فرەڕەنگی و نەخشی جوان و جۆراوجۆرە.
جل و بەرگ، یەکێکە لە توخمە کولتوورییە گرنگەکان. ئەگەر لە ڕوانگەیەکی پێکهاتەیی-کارداییەوە (ساختاری -کارکردی) بڕوانینە سیستمی کۆمەڵایەتی، پاراستن و جێگیربوونی نیشانه کولتوورییەکان، لە پاڵ نیشانە کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و ئابوورییەکان، پێویستییەکی کارداییە بۆ یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی هەر کۆمەڵگەیەک. هەر نەتەوەیەک چەندین نیشانە و توخمگەلێکی ناسنامەیی و کولتووری فرەچەشنی هەیە، کە دەبنە خاڵی جیاواری لە دیکەی نەتەوەکان و
ئەم توخمگەلە شوناسسازانە، گەلان پێناسە دەکات و ئەوان بە یەکتر دەناسێنن.
کورد وەک یەکێک لە نەتەوە ڕەسەنەکانی ئێران، خاوەنی چەندین توخمگەلی پێناسەییە. جلوبەرگی کوردی لەگەڵ شناسەکانی دیکەی، وەک زمانی کوردی، هونەر، مۆسیقا، مێژوو، خاک، میراتی کولتووری، هێما و ئەفسانە تایبەتەکانی خۆی، نەتەوەی کورد لە گەلانی دیکە جیاواز دەکات و دەبێتە پێناسە و نواندنەوەی کۆیی کۆمەڵگەی کوردی.
جلوبەرگی کوردی جگە لە کاردایی جیاکەرەوەی، ئەرکێکی یەکگرتووییشی بۆ کۆمەڵگەی کوردی هەیە. چونکە جلوبەرگی کوردی، وەک ئاڵای کوردستان، هێمایەکی ماددی و ڕواڵەتی و پێناسە بەخشییە، کە
لە ناوڕۆکیدا زۆر مانا و ڕاز و داب و نەریتی تێدایە کە دەتوانرێت دووبارە بخوێنرێنەوە و شی بکرێنەوە. سیستمێکی پێوەندی کولتووری لە نێوان مرۆڤەکاندا دروست دەکات و بەها هێماییەکانی بەرجەستە دەکات دەبێتە هۆی یەکانگیری و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی.
پێویستە کە خەڵکی کوردستان لەم ڕۆژە هێمایینەدا، بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی، ئەم ئاڵای کوردستانە، واتە(جلوبەرگی تایبەتی خۆی)، بەرز و پیرۆز ڕابگرن. بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی) خوازیارە، ڕۆژی ١٠ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردی لە ساڵنامەی ئێراندا لە لایەن بەرپرساندنی ناوخۆیی و نیشتمانی و، بە تایبەت پارێزگار و نوێنەرانی بەڕێزی مەجلیسی شۆرای ئیسلامییەوە، وەک داواکارییەکی جەماوەری بەدوادا چوونی بۆ بکرێت.
بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە (ئاشتی)
- روز جهانی لباس کوردی
روز 10 مارس برابر 20 اسفند از سوی سازمان فرهنگی یونسکو با هدف پایداری فرهنگی بەعنوان روز لباس کوردی نامگذاری شده است .
لباس کوردی در مسابقات جهانی نیویورک در سال ۲۰۱۸ به عنوان زیباترین پوشش جهان شناخته شد که دارای تنوع و رنگبندی های مختلفی است.
لباس یکی از عناصر مهم فرهنگی است که اگر با رویکرد ساختاری – کارکردی به سیستم اجتماعی نگاهی بیندازیم حفظ و نگهداشت مولفه های فرهنگی در کنار مولفه های اجتماعی، سیاسی و اقتصادی یک ضرورت کارکردی انسجام اجتماعی آن جامعه است ، هر ملتی دارای مولفه ها و عناصر هویتی و فرهنگی متعددی است که ملت ها را از همدیگر متمایز می سازد و این عناصر هویت ساز، ملت ها را معرفی و آنها را به همدیگر می شناساند .
کوردها به عنوان یکی از ملت های اصیل ایرانی، دارای عناصر هویتی متعددی هستند که لباس کوردی درکنار مولفه های دیگری از جمله زبان کوردی، هنر و موسیقی، تاریخ و سرزمین ، میراث فرهنگی، نماد و اسطوره های خاص خود، ملت کورد را از سایر ملت ها متمایز، تعریف و بازنمایی می کند.
لباس کوردی علاوه بر کارکرد متمایزکننده ، دارای کارکرد انسجام بخشی برای جامعه کوردستان است. چون لباس کوردی همچو پرچم کوردستان، نماد مادی و ظاهری هویت بخشی است که در درون آن معانی، رازها ،آداب و سنت های بسیاری نهفته است که قابل بازخوانی و رمز گشایی است و نظام ارتباطی فرهنگی را در میان مردم ایجاد و ارزش های نمادین آن را متبلور می سازد و باعث همگرایی و انسجام اجتماعی می گردد .
ضروری است مردم کوردستان در این روز نمادین با پوشیدن لباس کوردی، این پرچم کوردستان ( لباس) را همواره بر افراشته نگه دارند. بنیاد توسعه فرهنگی بانە(آشتی) می خواهد که روز 10 مارس به عنوان روز جهانی لباس کوردی در تقویم ایران از طرف مسئولان محلی و کشوری، خصوصا استاندار و نمایندگان محترم مجلس شورای اسلامی به عنوان مطالبه مردمی کوردستان پیگیری شود .
بنیاد توسعە فرهنگی بانە(آشتی)
دسته بندی:
برچسب ها:
آنچه در این مقاله میخوانید:
دیدگاه مشتریان
دیدگاهشما لغو پاسخ
منتخب سردبیر
تحلیلی جامعه شناختی از “گفتمان نوروز به مثابه رهایی بخشی” ✍️ حامد شریف پور…
زمان مطالعه 8 دقیقه
پەیامی نەورۆزیی ساڵی ۲۷۲٥ی کوردی بنکەی ئاشتی بانە نەورۆز نەریتێکی کۆنە کە لەلایەن زۆر…
زمان مطالعه 3 دقیقه
ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردی 10ی مارس، هاوتای ٢٠ی ڕەشەمە، لە لایەن ڕێکخراوەی ڕۆشنبیری یونسکۆوە…
زمان مطالعه 3 دقیقه
انگ اجتماعی دروغین کانال نخوشخانه اثرات و پیامد های شبکه های اجتماعی در جامعه…
زمان مطالعه 2 دقیقه
نقش نهادهای مدنی در حکمرانی مطلوب و وضعیت آن در ایران جدیدا دولت چهاردهم…
زمان مطالعه 4 دقیقه
به مناسبت روز اول مهرماه، روز بازگشایی مدارس امسال دراول مهرماه باردیگر زنگ مدارس …
زمان مطالعه 2 دقیقه
فراگیری بازیهای تلگرامی از جملە همستر کامبت و پیامدهای منفی آن شرکت های…
زمان مطالعه 3 دقیقه
پاما از نزدیک به یک قرن پیش پرچم دار خرید و فروش کفش در…
زمان مطالعه یک دقیقه
0