آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

کارگەی موسیقی منداڵانی ئاشتی

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۶-۰۵-۱۱ 879 بازدید

بە بۆنەی تەواو بونی یەکەم خولی فێرکاری موسیقی مناڵانی ئاشتی مەراسمێک لە ساڵۆنی ئەنجومەنی ئەندازیاران (نظام مهندسی) بانە بەڕێوە چوو.

لەوێدا هەرکام لە مناڵەکان پارچە مۆسیقایێکیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد و هەروەها بە شێوەی گروپ چەند پارچە ئاهەنگیان بەیەکەوە بە سازی فلوتی ریکۆردێر پێشکەش کرد.

لەم مەڕاسیمەدا کە دوو سەعاتی خایاند منداڵانی کارگەکە لەگەڵ دایک و باوکەکانیان هەروەها ئەندامانی ئاشتی بەشداریان تیا کرد. لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداری لە کارگە هەروەها کتێبێک بە دیاری پێشکەشی منداڵەکان کرا.

مناڵەکان بریتی بوون لە:

١- زیلان حسنی تەمەن شەش ساڵ ٢- ئەوین نێعمەتپوور تەمەن پێنج ساڵ ٣- ئەنوشا زەرەندی تەمەن پێنج ساڵ ۴- ئایلا محمدئەمینزادە تەمەن پێنج ساڵ ۵- رۆژا فەتحوڵڵاهی تەمەن چوار ساڵ ۶- هەناسە ئەمینزادە تەمەن هەشت ساڵ ٧- ئالان عەبدوڵڵازادە تەمەن نۆ ساڵ ٨- هێژان تەوەکولی تەمەن نۆ ساڵ ٩- رۆژین شەبانی نۆ ساڵ ١٠- کارۆ مێهران تەمەن دە سال ١١- بەردیا نێعمەتپوور تەمەن دە ساڵ ١٢- رامان رەمەزانزادە تەمەن دە ساڵ ١٣- ئارگە قادریا تەمەن دە ساڵ ١۴- ئالان محمدئەمینزادە تەمەن دە ساڵ ١۵- زەنوێری حەسەنی تەمەن یانزە ساڵ ١۶- ئارمین صاڵحزادە تەمەن یانزە ساڵ.

خولی موسیقی مناڵانی ئاشتی لە  ١٣٩۵.٠٨.١۵ هەتا ١٣٩۶.٠۴.١۵بۆ ماوی ۹ مانگ لە سێ کارگەی جیاوازدا لە دەفتەری بنکەی ئاشتی بۆ ۱۶ منداڵ بەڕێوە چوو.

شایانی باسە ئەم خولی فێرکاریە بە هیممەتی فەرهادی نێعمەت پوور وەکوو مامۆستای سازی بێڵز و فلوتی ریکۆردێر بەڕێوە چوو.

دوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی موسیقای مناڵان، خولی دوهەم بۆ منداڵەکان بە هەڵبژاردنی سازی ویۆڵۆن و مامۆستایەتی سۆران مەجیدیان ئێستا بەردەوامە.

بنکەی گەشەی فەرهەنگی ئاشتی داوا لە خەڵکی شاری بانە ئەکات کە منداڵەکانیان بە یەکێک لە هونەرەکان ئاشنا بکەن، بەتایبەت هونەری موسیقا کە ئێستاکە خۆشبەختانە فێرگەی موسیقی مناڵان لە بانەدا دەست ئەکەوێت و چالاکن.  ١٣٩۶.٠۵.١٠

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە – ئاشتی
کۆمیتەی فێرکاری و ڕاوێژکاری
واحدی هونەرو ئەدەبیات

  

فیلم

برچسب ها : ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *