آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

کۆبوونەوەیەک بە بەشداری بەڕێز کاک حامید شەریف پوور ـ خوێندکاری دوکتورای کۆمەڵناسی گەشە

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۳۹۸-۰۶-۲۶ 1,291 بازدید

ڕۆژی دووشەممە۹٨/۶/۲۵، سەعات ۶ی دوانیمەڕۆ، کۆبوونەوەیەک بە بەشداری بەڕێز کاک حامید شەریف پوور ـ خوێندکاری دوکتورای کۆمەڵناسی گەشە ـ و ئەندامانی بەڕێزی ئاشتی بەڕێوە چوو. سەرەتا بەڕێز شەریفپور تەوەرەکانی خوارەوەی خستە سەر باس و شڕۆڤە:

ـ کار و چالاکی بواری فەرهەنگی و تایبەتمەندییەکانی لە شاری بانە

ـ گەشە بە بێ گۆڕان مومکین نییە. چۆن دەتوانین هاوکات لەگەڵ پاراستنی فەرهەنگ و کولتوری نەتەوەیی، کاریگەر بین لە سەر گۆڕان و گەشەی فەرهەنگی لە شارەکەماندا

ـ فەرهەنگ، گەشە، ئاڵوگۆڕ و پێکەوەهەڵکردنی فەرهەگی، فەرهەنگی نەتەوەیی، فەرهەنگی جیهانی.

لە بردەوامی کۆبوونەوەکەدا تەوەرەکان هاوکات لە گەڵ باس و شڕۆڤەکانی بەڕێز شەریف پوور، لەلایەن حازربوان باس و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا.

پێویستە بە چالاکان و هۆگرانی هێژا و بەڕێزی گەشەی فەرهەنگی شارەکەمان ڕاگەیێنین کە ئەم کۆبوونەوانە بۆ بردنەسەرەوەی ئاستی ئاگایی و زانیاری و بەڕۆژکردنەوەی زانیارییەکان، هەموو دووشەممەیەک لە نووسینگەی بنکەی ئاشی بانە بەڕێوەدەچێت. بەشداری لەو کۆبوونەوانەدا بۆ هەموانە. شایەنی باسە بۆ بەشداری بەڕێزان، چەن ڕۆژ پێش، لە کات و ساتی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوانە بە ڕاگەیاندنێک ئاگادار دەکرێنەوە.

بە بەشداریتان شانازیمان پێببەخشن

بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە ئاشتی.

۲۵ی خەرمانانی ۱۳۹٨ی هەتاوی

برچسب ها : ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *