آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

ئاوڕێک لە ژیانی ، مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕ و ڕووناکبیری کورد . رەوشەن بەدرخان

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۳-۱۱ 169 بازدید
ئاوڕێک لە ژیانی ، مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕ و ڕووناکبیری کورد .
رەوشەن بەدرخان
مێژووی خەبات و شۆرشی ڕووناکبیری کورد بەبێ ناوهێنانی بەدرخانیەکان تەواو نابێت، بە جۆرێک مێژووی کوردیان بۆ چەندین سەدە ڕوشنکردوتەوە.
ڕەوشەن بەدرخان ژنە کوردێکی چالاک و ڕووناکبیر بووە، لە ساڵی ۱۹۰۹ لە قەیسەری  لە دایکبووە، تەمەنی دوو ساڵانە بووە چوونە  ئەستەمبوڵ، لە ساڵی ۱۹۱۳ بەدرخانیەکان جارێکیتر کەوتوونەتە بەر شاڵاوی کار بەدەستانی تورکە لاوەکان و دوور خراونەتەوە، ڕەوشەن بەدرخان لە گەڵ باوکی لە دیمەشق گیرساونەتەوە، لە سوریا بووە بە مامۆستا، ساڵی ۱۹۳۵ ڕووی لە ئوردن کردووە، لە وێ بووتە بەرپرسی قوتابخانە، ساڵی ۱۹۲۸ گەڕاوەتەوە دیمەشق و کراوە بە مامۆستای زمانی عەرەبی و بەرپرسی چەندین قوتابخانە، ساڵی ۱۹۳۴ بووە بە ئەندامی یەکیەتی ژنان لە سوریا ، ساڵی ۱۹۴۴ وەک نوێنەری ئەو ڕێکخراوەیە بەشداری کردووە لە کۆنگرەی جیهانی ئافرەتان لە میسر ،ڕەوشەن بەدرخان لە دەرکردنی گۆڤارەکانی هاوار و ڕووناهی یارمەتی مێردەکەی جەلادەت بەدرخانی داوە و یەکەم ژنی کوردە کە لە گۆڤاری هاوار بە کوردیی کرمانجی و لاتین وتاری نووسیوە. ساڵی ۱۹۵۶لە شاری حەلەب کۆمەڵەی زانست و ڕۆشنبیرییان دامەزراندووە، ساڵی۱۹۵۷ لە کۆنگرەی دژی کۆلۆنیالیزم لە یۆنان نوێنەرایەتی گەلی کوردی لە ئەستۆ بووە . ئەوە یەکەم جار بووە ژنێکی کورد لە کۆنگرەیەکی جیهانی بەشدار بێت. لە ساڵی ۱۹۷۱ لە حاجی ئۆمەران یەکیەتی ئافرەتانی کوردی دامەزراند و هەر لەو ساڵەشدا وەک ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد وەرگیراوە، لە ساڵی ۱۹۷۲ لە سێیەمین کۆنگرەی یەکیەتی ئافرەتانی کورد بەشدار بووە کە لە باشور بە ڕێوە چووە،
بەرهەمەکانی.
بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک(لە سێ کتێبدا، وەرگێڕان لە تورکییەوە بۆ عەرەبی ساڵی۱۹۵۴)
پەیامی خەڵکی کورد(هەڵبەست و گۆرانی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی)ساڵی ۱۹۵۴
لەپەرەکانی وێژەی کوردی ساڵی۱۹۵۴
نامەیەک لە میرجەلادەت بەدرخانەوە بۆ مستەفا کەمال پاشا( وەرگێڕان لە تورکییەوە بۆ عەرەبی)۱۹۹۱
بیرەوەرییەکانی من(دەستنووس)
بابم عەبدولحەمید(لەنووسینی عایشێ،کچی سوڵتان عەبدولحەمید)
ئەم ژنە کوردە چالاک و ڕووناکبیرە کە تەواوی ژیانی تەرخان کردبوو بۆ خزمەت بە گەلەکەی لە مانگی ۱ی حوزەیرانی  ساڵی  ۱۹۹۲ لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد .
ئامادەکاری دەق . مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان .wish.net. khaktv . History of kurdistan
برچسب ها : ، ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *