ئاوڕیک لە ژیانی باوکی ڕۆمانی کوردی عەرەبێ شەمۆ لەلایەن بنکەی ئاشتی بانە
ئاوڕیک لە ژیانی باوکی ڕۆمانی کوردی عەرەبێ شەمۆ
لەلایەن بنکەی ئاشتی بانە
کاتێک باس لە ئەدەبی کوردی دەکرێت ، بێگومان دەبی ناوی عەرەبئ شەمۆ و یەکەم ڕۆمانەکەی (شوانی کورد) بهێنرێت، ئەو بە نووسینی یەکەم ڕۆمانی خۆی بناغەی ئەدەبیاتی نۆژەنی کوردی دارشت ، بە نووسینی ،ژیانی بەختەوەر، و هۆ پۆ ، قەڵای دمدم ئەو بناغەی بەرزتر کردەوە. عەرەبێ شەمۆ لە ساڵی ۱۹۳۵ یەکەم ڕۆمانی خۆی (شوانی کورد )ی نووسیوە کە لە هەمان کاتدا بە یەکەم ڕۆمانی کوردیش دادەنرێت. ، دوای بڵاو بوونەوەی بە زمانی کوردی ، بە هەر دوو زمانی رووسی و فەرەنسیش چاپ و بڵاو دەکرێتەوە ، فەرەنسییەکەی لە لایەن (نیکیتین) وەرگێردراوە. کاتێک ماکسیم گۆرکی وەرگێرانی شوانی کورد دەخوێنێتەوە ، لە بارەی عەرەبێ شەمۆ و شوانی کورد دەڵێت . گەلی کوردی ئیدی بە زمانی نووسەری خۆی دەدوێت.
ژیانی عەرەبێ شەمۆ بە هەژاری دەستیپێکرد و لە ئاوارەیی گوزەراوە ، شەمۆ لە ساڵی ۱۸۹۷ لە گوندی سوسز ئەو سەردەمەی گوندی کوردانی ئێزیدی بووە لە ژێر دەسەڵاتی رووسیادا بووە. بە دنیا هاتووە، شەمۆ ساڵی ۱۹۱۶ لە لایەن رژیمی قەیسەر دەسبەسەر دەکرێت و دوای شۆرشی ئوکتۆبەری ۱۹۱۷ بەر دەبێت، دوای شۆرش لە مۆسکۆ لە ئینیستیوتی لازاریان کە کار لە سەر زمانەکانی ڕۆژهەڵات دەکات، دادەمەزرێت ،چونکە شەمۆ جگە لە زمانی خۆی ، تورکی، ڕووسی، جۆرجی و ئازەری و ئەرمەنیش وەک زمانی دایکی دەزانێت و پێیان دەنووسێت.
هەر وەها ساڵی ۱۹۳۰ بووە بە سەر نووسەری ڕییا تازە .
عەرەبێ شەمۆ لە ساڵی ۱۹۳۷ لە لایەن ڕژیمی ستالینەوە دەستگیر دەکرێت و بۆ سیبیریا ڕادەگوێزرێت ، بۆ ماوەی ۱۹ ساڵ لە وێ دەمێنێتەوە ، دوای مردنی ستالین لە ساڵی ۱۹۵۴ جارێکی تر دەگەرێتەوە یەریڤان و درێژە بە نووسین دەدات و دووەم ڕۆمانی خۆی ژیانی بەختەوەر لە ساڵی ۱۹۵۹ قەڵای دمدم ۱۹۶۶ هۆپۆ ۱۹۶۹ دەنووسێت کە بە چەندین زمان چاپ و بڵاو دەبێتە وە و لە نێو ئەدەبیاتی جیهاندا جێگەیان دەبێتەوە .
عەرەبێ شەمۆ لە ۲۱ ی مەی ۱۹۷۸ واتە ۳۱ گوڵان دا ماڵئاوایی لە دنیا کرد.
سەرچاوە . ئیکرام ئوغوز.ویکیپییدیا. زانیاری، پێشەکی ڕۆمانی شوانی کورد.
کۆکردنەوەی دەق . مەنسور ئەمین نژاد
دیدگاهتان را بنویسید