آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

ئاوڕێک لە ژیانی ،شاعیر و ڕۆژنامەنووسی زانای کورد پیرەمێرد

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۳-۲۸ 167 بازدید

ئاوڕێک لە ژیانی ،شاعیر و ڕۆژنامەنووسی زانای کورد پیرەمێرد
لەلایەن بنکەی ئاشتی
پیرە مێرد یەکێکە لە هەرە ناسراوترین قەڵەم بە دەستانی کورد لە کۆن و نوێدا، پەندەکانیشی وەک نەخشی سەر بەرد هەتا کورد ماوە لە ویژدانی دا دەمێنیت . پیرەمێرد ناوی توفیق مەحمود هەمزە یە لە ساڵی ۱۸۶۷ی ز لە شاری سلێمانی چاوی بە دنیا هەڵهیناوە،لە حوجرەدا سەرتای بەهرەی شیعر وتنی تێدا دەرکەوت و خوویدایە خوێندنەوەی ئەدەبیات و شیعر و سەرگوزەشتەی ئەدیبان و شاعیران . وەک هەر فەقێیەکی ئەو سەردەمە لە شار و جێگەی خۆی دوور دەکەوێتەوە مزگەوتاو مزگەوت و شار بە شار هەر وەک حاجی قادری کۆیی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر گەڕاوە و لە هەر شوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە، تا دەگاتە مزگەوتەکانی بانە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی ،بەڵام دەستی لە خوێندن هەڵگرت و ڕووی کردە ژیانی ڕۆژانە ، پیرەمێرد شەیدای کۆکردنەوە و لەبەرکردنی شیعرەکانی نالی و مەولەوی و بێسارانی بووە. ساڵی۱۸۹۸لەگەڵ شێخ سەعیدی حەفید باوکی شێخ مەحمودی نەمر چوو بۆ ئەستەمبوڵ و لە وێ لە کۆلیجی یاسا وەردەگیرێت و بڕوانامەی یاسا وەردەگرێت. لە ئەستەمبوڵ بەکاری ڕۆژنامە و گۆڤارەوە خەریک بووە و ڕۆژنامەی( کورد)ی بە ڕێوە بردووە و شان بە شانی ئەمەش سەر وتاری بۆ هەر دوو ڕۆژنامەی ئیقدام و سەربەستی نووسیوە .یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی کورد لە ساڵی ۱۹۰۷ و ماوەی ۲۵ساڵ لە ئەستەمبوڵ ماوەتە وە ساڵی ۱۹۲۶بە یەک جاری گەڕایەوە سلێمانی. لە دوا ساڵەکانی تەمەنیدا ناوی خۆی نا پیرەمێرد و ۲۶ساڵی تەمەنی بۆ ڕۆژنامەی ژیان و ژین بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی تەرخان کرد، توانیویەتی لە رێی شیعرەکانیەوە مێژووی ئەو سەردەمەی خۆی تۆمار بکات. یەکێک لە شیعرە بە ناوبانگەکانی کە ساڵی۱۹۴۸ بۆ جێژنی نەورۆز نووسیویەتی .
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە هاتەوە
هەتا هەتایە بۆ کورد دەمێنیتەوە . بەرهەمەکانی پیرەمێرد.
دوانزە سوارەی مەریوان. مەحمود ئاغای شیوەکەڵ.گاڵتەو گەپ .داستانی مەم و زین . کەمانچەژەن (وەرگێڕان لە تورکیەوە) .دیوانی مەولەوی.ساغ کردنەوەی دیوانەکانی بێسارانی و وەلی دێوانە. دیوانی مەولانا خالید نەقشبەندی .
کۆی پەندەکانی کە بریتی بوون لە ۶۴۴۸ پەند کە لە ڕۆژنامەی
ژیان و ژین بڵاو ی کردوەتەوە
پیرەمێرد ساڵی ۱۹۴۸ کۆچی دوایی کرد و لە سەر وەسیەتی خۆی لە گردی مامەیارە لە سلێمانی هەر ئەو جێگایەی کە خەڵکی لە وێ کۆ ئەکردەوە بۆ نەورۆز بە خاک نێژراوە.
ئامادە کاری دەق .مەنسور ئەمین نژاد
سەرچاوەکان.wikepedia.kurdpedia

 

برچسب ها : ، ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *