دسته: وتار
-
کورته میژوویه کی بانه
ئه‌م کورته له مێژووی بانه‌م (له سه ره تاوه تاکوو شه ڕی ئێران و عێراق)، ۱۵ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به زۆری له کتێبه‌که‌ی مامۆستا ڕه‌ووف ته‌وه‌کولی وه‌رگێراوه بۆ کوردی. هه‌ر له‌و ساڵانه‌شه وه له سایته‌که‌م دامنابوو، به‌ڵام پێم وانه‌بێ که‌س خوێندبێتییه‌وه و تۆمه‌ز له‌وێدا زیندان بووه!بۆیه لێره‌دا له‌و به‌نده رزگاری ده‌که‌م به‌شکم به‌سوود بێت بۆ خوێنه‌رانی […]
-
رەهه ندەکانی ئازادی و فانتازیای په رەسه ندن له کوردستان
کاتێک دەمانهەوێت بە ڕیشەی چەمکی ئازادی‌دا بڕۆینە خوارەوە، پێویستە سەرنج بدەینە پێکهاتە و بونیادی کۆمەڵایەتی و فیکری و کولتووری کۆمەڵگا. دەبێ بزانین لە چ کۆمەڵگایەکدا دەمانەوێت ئەو چەمکە لێک بدەینەوە و بزانین ئەو بونیاد و دەزگایانەی کە چەمک بەرهەم دەهێنن، لە چ ڕێباز و ئایدیولۆژیایەکەوە تێراو دەبن و چ پێناسەیەک لە مرۆڤ ئەدەن بە دەستەوە. لە دیدی ئەو کۆمەڵگایەدا مرۆڤ چۆن بوونەوەرێکە؟ ئایا ئینسان وەک بوونەوەرێکی سەربەست و مەزن و خاوەن ئیرادەی ئازاد لە ئەژماردێت یا هەبوونێکی بچووک و سووکایەتی ئامێزی هەیە؟ کە دەڵێین پێناسەی “ئازادی” لە کۆمەڵگادا بەستراوە بەو پێناسەی کە ئەو کۆمەڵگایە لە حوکمەت ئەیکات، مەبەستمان ئەوەیە بزانین دەسەڵاتداران بە پێی چ میکانیسم و پێودانگێک دەچنە سەر تەختی دەسەڵات و ئایا شەرعییەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەکەن بە داردەستێک بۆ پێشێلکردن و لە بەندهاویشتن و بەرتەسککردنەوەی ئازادی؟ ئایا جەماوەر، تا چ ڕادەیەک لە گەڵ تاقمی دەسەڵاتدار هەست بە نزیکایەتی و متمانە ئەکەن و تێڕوانینەکانیان لە ڕواوروویی وپاشەملدا، وەک یەک دێتەوە؟