آشتی
درباره ما

درباره ما

ئاشتی - بنیاد توسعه فرهنگی بانه سازمانی غير انتفاعي و غير دولتي و مردمی بوده که در راستای ارتقای سطح فرهنگی و گسترش آن فعالیت مینماید. بر این اساس ما جمعی از شهروندان شهرستان بانه بر آن شدیم که با تأسیس یک نهاد مدنی که به طور خاص رویکردی فرهنگی دارد، تلاش نماییم که مسایل و مشکلاتی را که گریبانگیر شهر و دیارمان شده است از صافی عقل جمعی عبور داده و با همت مسئولانه خویش در صدد حل آنها و ارائه راهکارهی لازم برآییم. لذا بر خود لازم دانستیم که در این برهه زمانی، ضمن احساس مسئولیت مدنی، سایر…[ادامه]

درباره ما
خواندم !

محەممەد شێخ عەبدولقادر ناسراو بە قانع بە “شاعیری چەوساوەکانی کوردستان” بە ناوبانگە.

نوشته شده توسط در تاریخ ۱۴۰۲-۰۴-۰۷ 169 بازدید

محەممەد شێخ عەبدولقادر ناسراو بە قانع بە “شاعیری چەوساوەکانی کوردستان” بە ناوبانگە.
باوکی لە شێخانی کۆنەپۆشیی شاری مەریوان و دایکی لە شێخانی کەوڵۆس بووە. لە ڕێکەوتی ١۵ی سێپتامبەری ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە گوندی ڕیشێن لە ناوچەی شارەزووری مەریوان لە دایک بووە. دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئاوارە دەکەن.
لە تەمەنی یەک مانگی دا باوکی کۆچی دوایی دەکا و تازە پێ دەگرێت کە دایکیشی کۆچی دوایی دەکات.
مامۆستا قانعی ئێمە هەر لە منداڵیەوە تووشی نەهامەتیەکی ئاوا دەبێ و هەر بۆیە لەگەڵ ماڵە مامەکانی دا دەژی.

ئەم منداڵە هەتیو و بەستە زمانە دوای ماوەیەک دەچێتە لای ئاغا سەید حسێن ناوێک کە خزمایەتیەکی دووریان هەیە و خەڵکی دێهاتی چۆڕە.
ئەمجارە شانس ڕووی تێدەکا و لەلای سەید حسێن فێری خوێندن دەبێ، ئەویش لە ڕێگای حوجرەوە بە تەواوی فێری نووسین و خوێندن دەبێت. هەر لەو کاتەش دا دەست بە نووسینی شێعر دەکات و وردە وردە بناخەکانی شێعر دادەنێ.

مامۆستا قانع لە سەرەتاوە دەست بە نووسینی شێعری ئایینی دەکات، کە زیاتر به هۆی بارودۆخی ئەو کاتانەی ناوچەکە بووە.
کاتێک شەڕی جیهانی دەگاتە ناوچەی مەریوان
زۆربەی ڕۆشنبیرە ئایینەکان تێکەڵاوی شەڕەکە بوون، به هۆی ئەوەی کە لایەنی ئایینی لەم شەڕە دا بە هێز بوو . هەروەها خەڵکێکی زۆریان بۆ ناو شەڕەکە هان دەدا.

هەر ئەوەش زۆر کاریگەری دەبێ لەسەر بیرکردنەوەی مامۆستا قانع و بۆیە ڕوو لە نووسینی شێعری ئایینی دەکات.

دوای ئەو شۆڕشە جارێکی تر دەست بەخوێندن دەکاتەوە، ئینجا ھەوای گەڕان بە شارەکانی کوردستاندا دەبێتە خولیای، ھەر بۆیە بۆ خوێندن شارەکانی سنە، مەھاباد، شنۆ، ھەولێر، کۆیە، کەرکووک، سلێمانی و ناوچەی بیارە گەڕاوە. دوا قۆناغی خوێندنی دێنێتەوە بۆ مەریوان و هەرلەوێ بە یەکجاری دەستی لێ ھەڵدەگرێت.

مامۆستا قانع دوای ماوەیەک ناوەرۆکی شێعرەکانی لە ئایینی و دڵداریەوە گۆڕاند بۆ نیشتمان پەروەری.

مامۆستا قانع دەگێرێتەوە و دەرێ: کتێبێکی دەستنووسی فارسی بە ناوی (وقایق الاردەلان)ی دەست دەکەوێت کە باسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی ئەردەڵانییەکان بەرانبەر بە داگیرکەران دەکات، ئەمەش ئەوەندەی تر کار دەکاتە سەر بیر کردنەوەی و ناوەرۆکی شێعرەکانی.

مامۆستا قانع لە زۆر بواردا شێعری هۆنیوەتەوە کە بە چەند بەشی دڵداری، نیشتمانی، پێکەنینی، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەتی، شۆڕشگێرانە و ئایینی دابەش دەبێت.

مامۆستا هەژار لە “چێشتی مجێور”دا باسی ژیانی مامۆستا قانع دەکات و بە کەسێکی بەهرەدار و قسە خۆشی ناو دەبات و مامۆستا عەلائەدین سەجادی لەکتێبی “ڕشتەی مرواری”دا باس لە قانعی شاعیر دەکات و دەڵێت ئەو کات کە لەسلێمانی نیشتەجێ بووە، مامۆستای “حەپسەخانی نەقیب” بووە.

بەرهەمە شێعرییەکانی ئەم شاعیرە گەورە بریتین لە پەرتووکە شێعری گوڵاڵەی مەریوان، باغچەی کوردستان،
چوارباخی پێنجوێن
، شاخی هەورامان ، زایەڵەی زرێبار و دەشتی گەرمیان و …

مامۆستا قانع لە ۷ی مەی ساڵی  ۱۹۶۵ی زایینی به هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی دەکات.

ئەگەر، مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر هیتلەر نەما، گاوانی تۆ خۆش
موخەیەر بم لە بەینی تۆ و بەهەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
هەموو حۆری موبارەک بێ بە زاهید
لە بۆ من هەر کچ و غیلمانی تۆ خۆش
بە من چی سەیری باخ و قەسری لوبنان
وەتەن سەحرا و کەژ و کێوانی تۆ خۆش
ئەگەر دنیا نەما یەکسەر بە جارێ
وەتەن گەرمیان و هەم کوێستانی تۆ خۆش
ئەگەر نەفعی خسوسیت تیا نەمێنێ
موبارەک بێ وەتەن، دەورانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ قانعی ئەمرۆ نەمێنێ
وەتەن! ڕەببی وەتەن خاهانی تۆ خۆش

برچسب ها : ، ، ، ، ،

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *